سەردێڕ:

نیشانەکان و چۆنێتی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا

فۆتۆ: 
2020-01-23

6524 جار خوێندراوەتەوە

ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەڕاددەیەکی زۆر چین و بەشەکانی دیکەی وڵاتانی ئاسیادا بڵاودەبێتەوە، بەهۆی ئەوەی زۆر کەس تووشی بوون و ڤایرۆسێکی گوازراوەیە، دەبێت نیشانەکانی بزانرێت.


ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەڕاددەیەکی زۆر چین و بەشەکانی دیکەی وڵاتانی ئاسیادا بڵاودەبێتەوە، بەهۆی ئەوەی زۆر کەس تووشی بوون و ڤایرۆسێکی گوازراوەیە، دەبێت نیشانەکانی بزانرێت.

ماڵپەڕی ئێکسپرێس ئاماژەی بەوەکردوە، ئەم ڤایرۆسە بەتوندی تووشی مرۆڤ دەبێت و ئەگەری هەیە ببێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان، هەوکردنی سییەکان و هەوکردنی گیرفانە هەواییەکان.

لە حاڵەتێکدا ئەگەر تووشبووەکە کێشەی لاوازیی سیستمی بەرگریی هەبێت ئەوا ئەگەری هەیە ببێتە هۆی ئەوەی گیان لەدەست بدات، ئەمەش زیاتر منداڵان و کەسە بەساڵاچووەکان دەگرێتەوە.

دیارترین نیشانەکانیش بریتین لە:

هەناسەتەنگی

ئازاری سەر

ئاوهاتن لە لوت

کۆکە

هەوکردنی قوڕگ

تالێهاتن

هەستکردن بە ماندوێتی

- ئازاری ئەندامەکانی جەستە

چۆن خۆت لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەپارێزیت؟

١. دەستەکانت بۆماوەی ٢٠ چرکە بە ئاو و سابون بشۆ.

٢. بەر لە دەستشۆردن دەست مەدە لە چاو یان لوت یان دەمت.

٣. دووربکەوەرەوە لەو کەسانەی کە تووشی ئەم ڤایرۆسە بوون.

چۆن کەسانی دیکە دەپارێزیت؟

ئەگەر نیشانەکانی وەك تووشبوون بە سەرمابوونت هەبوو دەبێت بەم رێگەیە کەسانی دیکە بپارێزیت:

١. لەماڵەو بمێنەرەوە کاتێك نەخۆش دەبیت.

٢. باوەش بە کەسانی دیکەدا مەکە و ماچیان مەکە.

٣. دەم و لوتت بە کلێنسێك دابپۆشە لەکاتی کۆکەکردن و پژمیندا، دواتر ئەم کلێنسە فڕێبدەرە ناو تەنەکەی خۆڵەوە.

٤. ئەو کەرەستانەی کە بەکاریاندەهێنیت بەردەوام پاکیان بکەرەوە.

ژ.ن