کوڕێکی تەمەن ١٧ ساڵانی ئەمریکی، هاوینی رابردوو وەکو خۆبەخش و بۆ فێربوون دوو مانگی رۆژەکانی لە یەکێک لە دامەزراوەکانی ناسا بەسەربردووە و رۆژێکیان کە تەماشای داتا نێردراوەکانی مانگێکی دەستکردنی کردووە، تێبینی هەسارەیەکی کردووە و دۆزیویەتییەوە.
کوڕێکی تەمەن ١٧ ساڵانی ئەمریکی، هاوینی رابردوو وەکو خۆبەخش و بۆ فێربوون دوو مانگی رۆژەکانی لە یەکێک لە دامەزراوەکانی ناسا بەسەربردووە و رۆژێکیان کە تەماشای داتا نێردراوەکانی مانگێکی دەستکردنی کردووە، تێبینی هەسارەیەکی کردووە و دۆزیویەتییەوە.
ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردووەتەوە، وۆڵف کەکیەر، ئەو مێردمنداڵە تەمەن ١٧ ساڵانەیە کە وەکو خۆبەخش و بەمەبەستی فێربوون سەردانی بنکەی گەشتی ئاسمانی گودداردی ناسای کردووە و لەئێستادا گەڕاوەتەوە بۆ قوتابخانەکەی خۆی، لەوێ لەکاتی سەیرکردنی ئەو وێنە و داتایانەی کە لەلایەن مانگی دەستکردی (TESS)ەوە نێردراوە و هاوکات، پێیوتراوە بەدوای هەر تارماییەکدا بگەڕێت کە دەبێتە بەربەست لەبەردەم دوو خۆری ئەو ناوچەیەی گەردوون کە وێنەی گیراوە.
کەکیەر لە سێیەمین رۆژیدا کە بنکەکە، تێبینی ئەوەی کردووە کە تارماییەک رۆشنایی ئەو دوو خۆرە کەمدەکاتەوە و بەوەش پاش زیاتر لێوردبوونەوەی گومانی کردووە کە هەسارەیەک بێت. دواتر زاناکانی لێ ئاگاداردەکاتەوە و بەوەش پشکنین و شیکردنەوەی بنکەکە دەستپێدەکات و بۆیان دەردەکەوێت ئەوە هەسارەیەکە و هەزار و ٣٠٠ ساڵی رۆشنایی لە زەوییەوە دوورە.
دواتر بنکەکە بریاردەدەن هەسارەکە بەناوی مێردمنداڵەکەوە ناوبنێن، بەڵام خۆی رەتیدەکاتەوە و لەجیاتیدا دەڵێت کە بەناوی (Tatooine - هەسارەیەکی بیابانی خەیاڵییە لە فیلمی ستار وۆرزدا هاتووە و دڵخوازی کەکیەر بووە) ناوی بنێن و بەوەش ناوە زانستییەکەی کراوە بە TOI 1338b.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ناسا لەماوەی رابردوودا زانیاری لەسەر ئەو هەسارە نوێیە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەسارەکە نزیک بە حەوت جار لە زەوی گەورەترە.
هـ.ب