سەردێڕ:

تەمەنی کۆنترین مادەی سەرزەوی دۆزرایەوە

فۆتۆ: 
2020-01-14

8516 جار خوێندراوەتەوە

پەنجا ساڵ لەمەوبەر نەیزەکێکی بچوک لە ئوستراڵیا کەوتەخوارەوە و لەگەڵ خۆیدا تۆزی ئەستێرەکەشی هەڵگرتبوو، ئێستاش کە زاناکان پشکنینێکی نوێیان بۆ کردووە، توانیویانە ئەوە بدۆزنەوە کە ئەو تۆزە کۆنترین مادەیە لەسەر زەویدا بوونی هەبێت و تەمەنی بۆ زیاتر لە حەوت ملیار ساڵ دەگەڕێتەوە.

ماڵپەڕی بی بی سی بابەتێکی لەسەر ئەو پارچە نەیزەکە (وەکو بەردێکی ڕەشی سەر زەوی دەردەکەوێت) بڵاوکردووەتەوە و تێیدا باس لەوە دەکات، بەپێی پشکنینێکی نوێ کە لەلایەن توێژەرانی ئەمریکی و سویسرییەوە بە هاوبەشی ئەنجامدراوە، بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو تەپ و تۆزەی لەگەڵ خۆیدا هێناویەتی تەمەنی بۆ ٧ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن ساڵ دەگەڕێتەوە.

فلیپ هێک، یەکێک لە توێژەران و پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانکۆی شیکاگۆ ئاماژەی بەوەداوە، "نەیزەکەکە لە ساڵی ١٩٦٩ لە ئوستراڵیا کەوتووەتە خوارەوە و بەڕاستی نمونەیەکە لە ئەستێرەکان و تەپ و تۆزێکی ڕاستەقینەی گەردوونی هەڵگرتووە".

وتوشییەتی، "بۆ وەرگرتنی ئەو دەرئەنجامە پێویست بوو لە ترشی ئەسیددا نەیزەکەکە بتوێنینەوە و مادەی تۆزەکەمان بۆ دەرکەوێت، ئەوەش وەکو ئەوە وایە کایەنێکی پڕ لە کا بۆ دۆزینەوەی دەرزییەکی بچکۆلە بسوتێنیت".

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی توێژینەوەکان تەمەنی گەردوونی ئێستا (دەشێت گەردوونی دیکە هەبووبێت و لەداهاتووشدا هەبن) زیاترە لە ١٣ ملیار ساڵ و تەمەنی زەویش دەگەڕێتەوە بۆ ٤ ملیار و بە نزیکەیی ٦٠٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر. ئەوەش مانای ئەوەدەدات کە مەرج نییە ئەو تۆزەی لە نەیزەکەکەدا دۆزراوەتەوە، کۆنترین مادەی گەردوونی بێت، بەڵام بێگومان کۆنترین مادەیە کە لەسەر زەویدا دۆزرابێتەوە.

هـ.ب