سەردێڕ:

گووگڵ ماپ تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات

فۆتۆ: 
2019-12-08

7447 جار خوێندراوەتەوە

گووگڵ ماپ تایبەتمەندییەکی نوێ کە لە شەواندا ڕێگا ڕووناک و ئاوەدانەکان دیاریدەکات، زیاد دەکات.


گووگڵ ماپ تایبەتمەندییەکی نوێ کە لە شەواندا ڕێگا ڕووناک و ئاوەدانەکان دیاریدەکات، زیاد دەکات.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، گووگڵ ماپ تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات، ئەو تایبەتمەندییەش ئەوەیە لە کاتە درەنگەکان و شەواندا، ئەو ڕێگایانەی کە ڕووناکن و گڵۆپ تیایاندا کار دەکات، یان ئاوەدانە و زیاتر پارێزراوە، دیاریدەکات.

ئەم تایبەتمەندییەش وا بڕیارە لە ڤێرژنی "١٠.٣١.٠"ی گووگڵ ماپدا بەردەستببێت، کە ئەو ڕێگایانەی بە شەواندا گڵۆپیان تێدا داگیرساوە دیاریدەکات و ڕەنگی ئەو ڕێگایانەش بە زەردێکی ڕووناک دەردەکەوێت لەسەر نەخشەکە.

هەتا ئێستا، هیچ زانیارییەکی ڕوون لەسەر ئەو ناوچانەی ئەم خزمەتگوزارییەی تیادا بەردەست دەبێت نییە، بەڵام وەک پێشبینی دەکرێت، بە گوێرەی وێبسایتی "ئێکسدا دیڤەلۆپە"، لە سەرەتادا لە هیندستان تاقیدەکرێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، گووگڵ ماپ لە زۆرینەی وڵاتان و ناوچەکانی جیهاندا وەکو یارمەتیدەرێک بۆ ئەو کەس و شۆفێرانەی یەکەمجارییانە سەردانی شوێنێک بکەن بەکاردەهێنرێت، ئەوەش هاوکارییان لە نیشاندانی نەخشەی شوێنەکاندا بۆ ئەوەی بە ئاسانی بگەن بەو جێگایانەی کە دەیانەوێت دەکات و چەندین تایبەتمەندی دیکەشی بە چەندین زمانی جیاواز لەخۆگرتووە.