سەردێڕ:

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕێنمایی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای واژوو کرد

فۆتۆ: 
2019-10-27

6497 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕێنماییەکانی خوێندنی باڵای لەبواری ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠ واژووکرد.


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕێنماییەکانی خوێندنی باڵای لەبواری ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠ واژووکرد.

لە ڕێنماییەکانی خوێندنی باڵادا، کۆنمرەی بەکالۆریۆس بۆ وەرگرتن بۆ خوێندنی ماستەر، لە سەدا ٦٠ کەمتر نەبێت، و بۆ دکتۆراش، کۆنمرەی ماستەرەکەی لە سەدا ٧٠ کەمتر نەبێت.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشداوە، "ئەو کۆنمرەیە بەشەکانی پزیشکی گشتیی، پزیشکی ددان و دەرمانسازیی ناگرێتەوە و ئەوان کۆنمرەیان بۆ دیاری ناکرێت".

ھاوکات ئەوەش ھاتووە، "پێویستە خوێندکار یان لە تاقیکردنەوەی ئایێڵس لە ٥ کەمتر نەھێنێت، یاخود بەشداری خولی زمانی زانکۆ حکومییەکان بکات و قۆناغی ئینتەرمیدیەتی زمانی ئینگلیزیی ببڕێت".

ساڵانە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕێنمایی بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بڵاو دەکاتەوە و لەو چوارچێوەیەشدا ئەمرۆ وەزارەتەکە بۆ ئەو مەبەستە کۆبووەتەوە و لەو بەستەرانەی خوارەوەدا دەتوانن وردەکاریی ڕێنماییەکان بخوێننەوە.

ڕێنماییەکانی خوێندنی ماستەر، کلیک لێرە بکە

ڕێنماییەکانی خوێندنی دکتۆرا، کلیک لێرە بکە