سەردێڕ:

کازم فاروق: نەخۆشەکانی نەخۆشخانەی سەیدسادق دەتوانن لە ھەڵەبجە چارەسەر وەربگرن

کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان
فۆتۆ: ئەرشیف
2019-10-20

2772 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، لە ئێستادا نەخۆشەکانی نەخۆشخانەی گشتی سەیدسادق، دەتوانن لە نەخۆشانەی منداڵان و منداڵبوونی ھەڵەبجە چارەسەر وەربگرن.



سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، لە ئێستادا نەخۆشەکانی نەخۆشخانەی گشتی سەیدسادق، دەتوانن لە نەخۆشانەی منداڵان و منداڵبوونی ھەڵەبجە چارەسەر وەربگرن.

کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، "لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجەوە توانیویانە چارەسەری گرفتی وەرنەگرتنی نەخۆشەکانی سەیدسادق بکەن لە نەخۆشخانەی منداڵان و منداڵبوونی ھەڵەبجە".

ئەوەشی خستەڕوو، "داوایان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە کردووە، نەخۆشی ژنانی دانیشتووی ھەر شارێکی دیکەی ھەرێم ڕەت نەکرێتەوە و چارەسەری پێویستی بۆ بکرێت".

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر نەخۆشخانەی گشتی سەیدسادق ئاگاداری پزیشکە پسپۆڕەکانی ژنان و منداڵبوونی خۆی کردبووەوە، نەخۆشی ژن نەنێرن بۆ منداڵبوون لە نەخۆشخانەی منداڵان و منداڵبوونی ھەڵەبجە.