سەردێڕ:

دوو ئەمریکی و بەریتانییەک بە ھاوبەشی خەڵاتی نۆبڵیان وەرگرت

فۆتۆ: 
2019-10-07

2023 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردووەتەوە، سێ زانای بواری پزیشکی بە ھاوبەشی خەڵاتی نۆبڵیان بۆ داھێنانێکی پزیشکی وەرگرت.


ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردووەتەوە، سێ زانای بواری پزیشکی بە ھاوبەشی خەڵاتی نۆبڵیان بۆ داھێنانێکی پزیشکی وەرگرت.

ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە، ھەریەکە لە ولیام کایلن و گریگ سیمینزا کە دوو زانای ئەمریکین، بە ھاوبەشی لەگەڵ پیتەر راتلکیفی بەریتانی خەڵاتی نوبڵی ساڵی ٢٠١٩یان لە بواری پزیشکی وەرگرتووە.

ئەو سێ پزیشکە خەڵاتەکەیان لەپای داھێنانێکدا وەرگرتووە کە دەریانخستووە چۆن خانەکان ھەست بە ئۆکسجین دەکەن و گەشەدەکەن لەکاتی بوونی ئوکسجیندا.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەم داھێنانە "گرنگی"یەکی زۆری ھەیە لە بەرەوپێشبردنی بواری پزیشکی و چارەسەری نەخۆشییەکانی وەک (ئەنیمیا) کەمخوێنی و شێرپەنجە و چەندین نەخۆشیی دیکەدا.

پەیمانگای کارولینسکای سویدی ڕوونیکردووەتەوە، دەبێت ئەو سێ زانایە لە نێوان خۆیاندا خەڵاتەکە دابەشبکەن، کە بڕەکەی ٩١٨ ھەزار دۆلارە.

خەڵاتی نۆبڵ خەڵاتێکی جیھانییە، ساڵانە لەلایەن ئەکادیمیای شاھانەی سویدەوە بەو کەسانە دەدرێت کە لە بواری پزیشکی و کیمیا و فیزیا و ئابوری و ئەدەبدا داھێنیان کردووە و ھەروەھا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەو کەسانە دەدرێت کە لەو ساڵەدا کاریان کردووە بۆ بەدیھێنانی ئاشتی لە جیھاندا، ئەم خەڵاتە لەلایەن زانای سویدی ئەلفرێد نۆبڵەوە داھێنراوە.