سەردێڕ:

خاوەنی ئەم گروپانەی خوێن زیاتر دووچاری نەخۆشی شێرپەنجە دەبن

فۆتۆ: 
2019-07-19

46328 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەنجامی توێژینەوەیەک کە لەسەر حاڵەتی دووچاربوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە کراوە، پزیشکانی سوید ئەو گروپە خوێنانەیان ئاشکراکردووە، کە مەترسی دووچاربوونیان بە نەخۆشی شێرپەنجە زیاترە.


لە ئەنجامی توێژینەوەیەک کە لەسەر حاڵەتی دووچاربوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە کراوە، پزیشکانی سوید ئەو گروپە خوێنانەیان ئاشکراکردووە، کە مەترسی دووچاربوونیان بە نەخۆشی شێرپەنجە زیاترە.

زانایانی پەیمانگای"کارولینسکا"ی سوید بەرلە نیو سەدە دەستیان بەو توێژینەوەیە کردووە، بە وردی چاودێری نەخۆشی نەخۆشخانەکانی بەریتانیایان کردووە، کە لە توێژینەوەکەدا نزیکەی یەک ملیۆن نەخۆش بەشداریی پێکراوە و لە ئەنجامدا رنوونبووەتەوە ئەو کەسانەی گروپی جۆری (A)یان هەیە کەمتر ئەگەری دووچاربوونیان بە نەخۆشی شیرپەنجە هەیە.

وەک لە توێژینەوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، ئەو کەسانەی کە خاوەنی گروپەکانی دیکەن، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی خاوەنی گروپ (B) بە زۆری دووچاری نەخۆشی شێرپەنجەی گەدە دەبن، بەڵام ئەوانەی کە گروپی(AB) و (O) زۆرتر ئەگەری ئەوەیان هەیە دووچاری نەخۆشی شێرپەنجەی پەنکریاس ببن.

بە وتەی پزیشکەکان، هۆکاری سەرەکی گەشەکردن و بڵاوبوونەوەی گرێ شێرپەنجەییەکان بریتییە لە خواردنەوە کحولییەکان و جگەرەکێشان، هەروەها بەکارهێنانی دەرمانەکانی دژە هەوکردن.

پێشتر پسپۆڕانی سەنتەری نیشتیمانی ئەمریکا، ئاشکرایانکردووە، ئەو کەسانەی خاوەنی گروپی خوێنی یەکەمن، زیاتر دووچاری هەوکردنی گەدە و جۆرەکانی دیکەی سوتانەوە دەبنەوە.

ع.م