سەردێڕ:

ئەو خۆراکانەی زیپکە لە پێستدا دروستدەکەن

فۆتۆ: 
2019-07-10

21664 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی "هێڵس لاین"ی تایبەت بە هەواڵە پزیشکییەکان لیستی ئەو خواردنانەی بڵاوکردەوە، کە دەبنە هۆی دروستبوونی زیپکە و سوربوونەوەی پێست و کێشەکانی دیکەی پێست.


ماڵپەڕی "هێڵس لاین"ی تایبەت بە هەواڵە پزیشکییەکان لیستی ئەو خواردنانەی بڵاوکردەوە، کە دەبنە هۆی دروستبوونی زیپکە و سوربوونەوەی پێست و کێشەکانی دیکەی پێست.

١- نان و شەکر: زیاتر ئەو کەسانە تووشی زیپکە دەبن کە بڕێکی زۆر لە کاربۆهیدرات خەرج دەکەن، ئەو وزەیەش بە زۆری لەناو شەکردا هەیە، کە بە شێوەیەکی گشتی خراپە بۆ تەندروستی.

زۆربەی توێژینەوەکان جەختیانکردووەتەوە لەوەی کە ئەو خۆراکانەی بڕێکی زۆر کاربۆهیدراتیان تێدایە، دەبنە هۆی زیادبوونی ڕێژەی شەکر لە خوێندا و بەو شێوەیەش ڕێژەی ئەنسۆلین بەرزدەکاتەوە.

توێژەرەکان ئاماژە بەوە دەکەن پەیوەندییەکی پتەو هەیە لە نێوان زیادبوونی ڕێژەی ئەنسۆلین و زیپکە.

Image result for ‫لحبوب الكاملة والسكريات‬‎

٢- بەرهەمە شیرەمەنییەکان: زۆرێک لە توێژینەوەکان گەیشتوونەتە ئەو ڕاستییەی کە پەیوەندی هەیە لە نێوان بەرهەمە شیرەمەنییەکان و دەرکەوتنی زیپکە، بەتایبەت لەناو چینی لاوان و مێردمنداڵاندا، بە شێوەیەک ئەوانەی بە شێوەیەکی بەردەوام شیر دەخۆنەوە و بابەتەکانی ئایسکرێم دەخۆن، زۆرتر ئەگەری ئەوەیان هەیە کە زیپکە و سوربوونەوەی پێستیان لێ دەربکەوێت، گەر بەراورد بکرێن لەگەڵ ئەو کەسانەی هاوتەمەنی خۆیاندا کە کەمتر پەنا بۆ خواردنەوەی شیر و خواردنی ئایسکرێم دەبەن.

Image result for ‫منتجات الألبان‬‎

٣- خۆراکە خێراکان: دەرکەوتنی زیپکە پەیوەندییەکی ڕێکخراوی هەیە لەگەڵ سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بە کالۆری زیاتر و چەوری و کاربۆهیدرات، بە شێوەیەک بابەتەکانی هەمبەرگر و پەتاتەی سورەوەکرا و سۆدا و ماستاو، ئەگەری دەرکەوتنی زیپکە بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکەن.

Image result for ‫الوجبات السريعة‬‎

٤- ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا ٦: ئەو سیستمی خۆراکییەی کە دەوڵەمەندە بە ڕێژەیەکی زۆر لە ڕۆنی گەنمە شامی و سۆیا، کە بە ڕۆنی ئۆمیگا ٦ ناسراون، دۆخێکی جۆرێک لە هەوکردن لە پێستی مرۆڤدا دروستدەکات، ئەوەش بە شێوەیەکی بەرچاو دەبێتە هۆی دەرکەوتنی زیپکە.

Image result for ‫الأطعمة الغنية بـ"أوميغا 6‬‎

لە بەرامبەریشدا خواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا ٣، وەک ماسی، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەوکردنەکان.

٥- شوکلاتە: بابەتی شوکلاتە بە یەکێک لە هۆکارەکانی دروستبوونی زیپکە دادەنرێت لەسەر دەموچاو و پێستی مرۆڤ، بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ، ئەو گەنجانەی کە ڕۆژانە ٢٥ گرام شوکلاتەی تۆخ دەخۆن، زیاتر ئەگەری ئەوەیان هەیە کە دووچاری نەخۆشییە جیاجیاکانی پێشت و هەوکردن ببنەوە.

Image result for ‫الشوكولاتة‬‎

٦- هاڕاوەی پرۆتین: پرۆتینی هاڕڕاو، کە بە یەکێک لە خۆراکە تەواوکارییەکان دادەنرێت و بڕێکی زۆر ترشە ئەمینییەکانی تێدایە و کاریگەریی خێرای هەیە لەسەر گەشەکردنی خانەکانی پێست و وایلێدەکات بە شێوەیەکی گەورەتر دابەش ببن، ئەوەش زۆر جار دەبێتە هۆی دەرکەوتنی زیپکە و سورهەڵگەڕانی پێست.

Related image