سەردێڕ:

ژاوەژاو ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاد دەکات

فۆتۆ: 
2019-07-10

2128 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی ئەمریکی ئاماژە بەوەدەکات پیسبونی ژینگە بە ژاوەژاو وەکو دەنگی جوڵەی ئۆتۆمبێلەکان و فرۆکە و شەمەندەفەرەکان، ئەگەری توشبوونی مرۆڤ بە جەڵتەی دڵ زیاد دەکەن.


توێژینەوەیەکی ئەمریکی ئاماژە بەوەدەکات پیسبونی ژینگە بە ژاوەژاو وەکو دەنگی جوڵەی ئۆتۆمبێلەکان و فرۆکە و  شەمەندەفەرەکان، ئەگەری توشبوونی مرۆڤ بە جەڵتەی دڵ زیاد دەکەن.

پسپۆڕانی کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ لە توێژینەوەیەکدا ئاماژە بەوەدەکەن، ئەو کەسانەی لە ناوچەکانی نزیک لە ژاوەژاو دەژین، ئەگەری توشبوونیان بە جەڵتەی دڵ و مێشک زیاترە.

لە توێژینەوەکەدا باس لەوەشکراوە، پیسبونی ژینگە لە رێگەی ژاوەژاوەوە بە تایبەت لەسەر شەقام و  فرۆکەخانەکان و  شوێنی دیکەش دەبێتە هۆی چالاکبوونی ئەو بەشەی مێشک کە تایبەتە بە گرژی، هەروەها دەبێتە هۆی هەوکردنی دەمارەکان کە بە هۆکاری سەرەکی جەڵتەی دڵ دادەندرێن.

ئازار رادفار، یەکێک لە بەشداربوانی توێژینەوەکە باسی لەوەکردووە، چەندین بەڵگە هەیە کە کاریگەرییەکانی پیسبونی ژینگە بە ژاوەژاو لەسەر توشبونی مرۆڤ بە جەڵتەی دڵ دەسەلمێنن، بەڵام لە رووی فیزیاییەوە دیاریکردنی ئەو پەیوەندییە تا ئێستا ناروونە.

هـ.ع