سەردێڕ:

ئەو خۆراک و خواردنەوانەی دەبنە هۆی نەخۆشیی مەترسیدار

فۆتۆ: 
2019-07-03

9024 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر تۆ یەکێکیت لەوانەی بایەخ بە تەندروستیی خۆت دەدەیت لەپێناو پاراستنی لاشەت لە نەخۆشییەکان، یەکەم شت کە پێویستە خۆتی لێ بپارێزیت، لەو خۆراکانەوە دەستپێبکەیت کە ڕۆژانە دەیانخۆیت.


ئەگەر تۆ یەکێکیت لەوانەی بایەخ بە تەندروستیی خۆت دەدەیت لەپێناو پاراستنی لاشەت لە نەخۆشییەکان، یەکەم شت کە پێویستە خۆتی لێ بپارێزیت، لەو خۆراکانەوە دەستپێبکەیت کە ڕۆژانە دەیانخۆیت.

بەگوێرەی ماڵپەری "بزنس ئینسایدەر" پسپۆڕانی خۆراک ئامۆژگاریی خەڵک دەکەن، بەوەی لە خۆراکەکانیاندا بایەخ بە سەوزەی تازە و جۆراوجۆر بدەن، هەروەها تا دەکرێت چێشت لە ماڵەوە ئامادە بکەن، لەبری ئەوەی ڕوو بکەنە چێشتخانەکانی دەرەوە.

لە دیارترین ئەو خۆراکانەی کە پێویستە دەستبەرداریان ببیت، خواردنی گۆشتی برژاو و کۆڵاوە، چونکە چەندین پێکهاتەی مەترسیداری تێدا دروستدەبێت، کاتێک گۆشت و مریشک و ماسی سوردەکرێتەوە، مادەیەکی لەسەر دروستدەبێت بە ناوی "ئەمیناتی ناهاوتا" کە پێکهاتووە لە تێکەڵەیەکی کیمیایی، کە دەبێتەهۆی دووچاربوون بە شێرپەنجە.

Related image

بوونی ئەو پێکهاتە ئەگەری دووچاربوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە لە مرۆڤدا زیاد دەکات، هەروەها کاریگەریی دەبێت لەسەر دی ئێن ئەی لە مرۆڤەکاندا.

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانکۆی کانساسی ئەمریکا، زیادکردنی هەندێک لە سەوزە و زەڵاتە و ڕووەکی وەک جاترە، هاوکار دەبێت بۆ کەمکردنەوەی مادە زیانبەخشەکانی ناو گۆشت بە ڕێژەی ٨٧%.

کێشەکە تەنها پەیوەندیی نییە بە برژاندنی گۆشتەوە، بەڵکو گۆشی سور خۆی لە خۆیدا بەهۆی بوونی مادەی پۆرتینی جۆری (هەیم) کە زیانێکی زۆر دەدات لە ڕووپۆشی ناوەوەی گەدە و ئەگەری دووچاربوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن لە مرۆڤدا زیادەکات.

شەکر لە ئێستادا یەکێکە لەو مادە سەرەکییەی کە بە شێوەیەکی بەربڵاو لەسەر ئاستی جیهان و بە بڕێکی ئێجگار زۆر بەکاردەهێنرێت، پسپۆڕانی خۆراک ئامۆژگاریی خەڵک دەکەن خۆیان بەدووربگرن لەو پێکهاتەیە، چونکە بڕێکی زۆر لە کالۆری بۆ جەستە تەرخاندەکات، ئەوەش دەبێتەهۆی کەڵەکەبوونی چەورییە سیانییەکان لەسەر دیواری خوێنبەرەکان، کە لە کۆتاییدا ئەگەری دووچاربوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیادەکات.

Image result for ‫السکر‬‎

ئەگەر تۆ کەسێکیت پێتباشە شەربەتە سروشتییەکان بخۆیت وەک جێگرەوەیەک لەبری خواردنەوە گازییەکان، ئەوە بزانە خۆت دووچاری خەیاڵ کردووە، چونکە باشترە چەند دانەیەک لە میوەکان بە تازەیی بخۆیت، نەک بکرێت بە شەربەتی فرێش، یاخود شەکر بۆ پێکهاتەکانی زیاتر بکەیت.

لە توێژینەوەیەکدا کە لە گۆڤاری (کۆمەڵەی پزیشکیی ئەمریکیدا) بڵاوکراوەتەوە، بەوەی خواردنەوەی بڕی ٣٥٤ میلیلیتر لە شەربەتی فرێش لە ڕۆژێکدا مەترسیی دووچاربوون بە نەخۆشی بە ڕێژەی ٢٤% زیادەکات.

Related image

یەکێکی تر لەو خۆراکانە کە پسپۆڕان ئامۆژگاریمان دەکەن لێی دوورکەوینەوە، ژەمەکانی گۆشتی چارەسەرکراوە لەگەڵ خواردنەوە گازییەکان، بەگوێرەی توێژینەوەیەکی پەیمانگای تەندروستیی نیشتمانی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەو کەسانەی زیاتر خویانگرتووە بە خواردنی ئەو جۆرە خۆراکانەوە و ڕۆژانە بڕی زیاتری لێ دەخۆن، وادەکات بڕێکی زۆر زیاتر لە کالۆری بۆ لاشەی خۆیان زیادبکەن، کە بە ٥٠٠ کالۆری مەزەندە کراوە لە ڕۆژێکدا.

Image result for ‫الوجبات واللحوم المُعالجة‬‎

بەشێکی زۆری توێژینەوە تەندروستییەکان ئامۆژگاریی مرۆڤەکان دەکەن لە دوورکەوتنەوە لە  خواردنەوە کحولییەکان، چونکە ڕاهاتن و ئالودەبوون لەسەری، زیانی گەورە دەگەیەنێت بە خانە و شانەکانی لاشەی مرۆڤ و وایلێدەکات زیاتر ئامادەبێت بۆ دووچاربوون بە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان و کەمبوونەوەی بەرگری.

Related image

لە کۆتاییدا پسپۆڕانی تەندروستیی خۆراک جەختدەکەنەوە لەوەی زۆر خواردن و بەردەوامبوون لەسەر ئەو جۆرە خۆراکانە و گوێنەدان بە کوالێتیی خۆراک، ئەگەری دووچاربوون بە نەخۆشییەکانی شەکرە و شێرپەنجە و مردنی کتوپڕ لە مرۆڤەکاندا زیاتردەکەن.

ع.م