سەردێڕ:

ئەو خۆراکانەی کاریگەرییان لەسەر وەچەخستنەوەی پیاوان هەیە

فۆتۆ: 
2019-07-03

19981 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی ئەمریکی نوێ دەریخستووە، ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە چەوری کاریگەری نەرێنیان هەیە لەسەر ئاستی وەچەخستنەوە لە پیاواندا.


توێژینەوەیەکی ئەمریکی نوێ دەریخستووە، ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە چەوری کاریگەری نەرێنیان هەیە لەسەر ئاستی وەچەخستنەوە لە پیاواندا.

بە گوێرە ئەو توێژینەوە نوێیە کە لە زانکۆی هارڤارد دەرچووە، هەمبەرگر و پەتاتە و پیتزا و خواردنەوە وزە بەخشەکان، کاریگەرییان هەیە لەسەر ئەرکی وەچەخستنەوە لە لای گەنجان و کەمکردنەوە ژمارەی سپێرم.

توێژینەوەکە دەریخستووە "ناوەندی رێژەی سپێرم لە لای ئەو پیاوانەی کە بەزۆری ژەمە چەورەکان دەخۆن، کەمترە لە ٢٥ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار، ئەگەر بەراورد بکرێت بەو پیاوانەی کە ماسی و مریشک و سەوزە و میوە و خۆراکە تەندروستەکانی دیکە دەخۆن.

کەمبوونەوەی ژمارەی سپێرم لەلای پیاوان پێشتر کەمتر بووە لە ١٥ ملیۆن دانە بۆ هەر میلیلیترێک یان کەمتر لە ٣٩ ملیۆن بۆ پرۆسەیەکی جووتبوون.

 کەمبوونەوەی ژمارەی سپێرمەکان ئەگەری ئەوەی هەیە کاریگەریی نەرێنی بکاتە سەر پیاوان بۆ ئەوەی توانای وەچەخستنەوەیان هەبێت لەگەڵ هاوسەرەکانیاندا.

توێژەرەکان لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٧، لێکۆڵینەوەیان کردووە لەسەر لیستی ئەو خواردنانەی کە نزیکەی سێ هەزار گەنجی تەندروست خواردوویانە، دواتر پشکنینی پزیشکی بەزۆریان بۆکراوە کاتێک چوونەتە خزمەتی سەربازییەوە.

دەرکەوتووە پەیڕەوکردنی خۆراکی تەندروست کە بڕێکی زۆر ماسی و گۆشتی مریشک و سەوزە و میوەی تێدا بێت، کاریگەریی هەیە لەسەر بەرزی ژمارەی سپێرمەکان لە پیاواندا، بەڵام ئەو پیاوانەی کە خۆراکی ڕۆژئاواییان خواردووە، وەک گۆشتی سور و پەتاتە و زۆرێکی دیکە لە خۆراکە چەورەکان، دەرکەوتووە ڕێژەی سپێرمیان کەمترە، کە لە نێوان بە ٨ میلۆن بۆ ٤٢ ملیۆن جیاوازیان هەبووە.

بە گوێرەی توێژینەوە نوێیەکان کە لە ماوەی چل ساڵی ڕابروودا ئەنجام دراون، ژمارەی سپێرم لە پیاوانی ئەمریکای باکور و ئەوروپا و ئوسترالیا و نیوزلەندا بە رێژەی لە ٥٩% کەمیکردووە.

ع.م