توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندووەتی خواردنی حەبی ڤیتامین دی و تەواوکارییەکانی نابنە ڕێگر لە دووچاربوون بە نۆرە دڵە و جەڵتەی مێشک یان نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان.
توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندووەتی خواردنی حەبی ڤیتامین دی و تەواوکارییەکانی نابنە ڕێگر لە دووچاربوون بە نۆرە دڵە و جەڵتەی مێشک یان نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان.
بۆ ماوەی چەندین ساڵە زانایان کەمی ڤیتامین (دی)یان بەستووەتەوە بە کۆمەڵێکی زۆر لە کێشە تەندروستییەکان، بە تایبەت نەخۆشی شەکرە و پوکانەوەی ئێسک و کێشەکانی دڵ وخەمۆکی و چەندین نەخۆشی دیکە.
بە گوێرەی توێژینەوەیەک کە لە لایەن زانکۆی میشگانی ئەمریکاوە ئەنجامدراوە کە ٨٠ هەزار کەس بەشدارییان تێدا کردووە، دەریخستووە بیرۆکەی ئەو چارەسەرە تەواوکارییانەی کە گوایە پارێزگاریی لە تەندروستی دڵ دەکات بووەتە مایەی پرسیار، بەشێوەیەک دەرکەوتووە ئەوانەی حەبی ڤیتامین دی دەخۆن، بە هیچ شێوەیەک ناتوانرێت بگوترێت دوورن لە مەترسییەکانی نەخۆشی دڵ.
سەرباری ئەوەی پێشتر توێژینەوەیەکی زۆر گەیشتبووە ئەوەی کە پەیوەندی هەیە لە نێوان کەمی ڤیتامین دەبێتە هۆی دووچاربوون بە نەخۆشییەکان دڵ، یاخود وەرگرتنی بڕی پێویست لێی دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە دووچاربوون بەو نەخۆشییە.
بۆ ئەو مەبەستەش توێژەرەوان بڕیاریاندا ٢١ تاقیکردنەوە و توێژینەوەی پێشووتر شیبکەنەوە، کە لەسەر ڤیتامین دی ئەنجام دراون، دەرکەوتووە خواردنی حەبی ڤیتامین دی رێگر نەبووە لە دووچاربوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک لە لایەن ئەو کەسانەی بەشداریی تاقیکردنەوەکانیان کردووە.
توێژەرەوەکان دەریانخستووە سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامین دی تیشکی خۆرە، کە زۆربەی خەڵک لەڕێگەی ڕۆیشتن لەبەر هەتاو بە دەستی دەهێنێن.
گومانیش لەوە دا نییە ڤیتامین دی گرنگە بۆ تەندروستی ئێسک، بەڵام پەیوەندییەکی روونتر هەیە لە نێوان شێوازی ژیان و چالاکی و تەندروستی دڵ، وەک توێژینەوەکە روونیکردووەتەوە کەمی ڤیتامین دی دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی چالاکی جەستەیی، دواتریش وەک ئاماژەیەک بۆ هەرەسهێنانی تەندروستی گشتی.
بە گوێرەی ئەو ئەنجامانەی کە ئەم توێژینەوە نوێیە پێی گەیشتووە، پشتیوانی لە هەوڵانە دەکات، بۆ کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی تاقیکردنەوەکان و چارەسەرەکان لە ڕێگەی ڤیتامین دییەوە، بە تایبەت لە لای ئەو کەسانەی کە مەترسی کەمبوونەوەی ڤیتامینەکە و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان دڵیان هەبووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم توێژینەوەیە بە مانای ئەوە نییە مرۆڤ بە تەواوی دەستبەرداری ڤیتامین دی ببێت، بە تایبەت ئەوانەی دووچاری نەخۆشی گورچیلەکان و غودەی دەرهەقی بوون.
ع.م