ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى یادى ڕۆژى جیهانى بنەبڕکردنى توتنى کردەوە و دە ڕاستیشى خستوەتە ڕوو.
ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى یادى ڕۆژى جیهانى بنەبڕکردنى توتنى کردەوە و دە ڕاستیشى خستوەتە ڕوو.
ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى لە ڕوونکردنەوەیەکیدا بەبۆنەى ٣١ى ئایارى ڕۆژى جیهانى بنەبڕکردنى توتنەوە، هۆشیارى زیاتر بۆ بەکارهێنەرانى جگەرە و توتن بڵاوکردوەتەوە.
لە هۆشیاریەکەدا کە لە ژێر ناونیشانى (توتن و تەندروستى سنگ)ە هاتووە، ئامانج لە دیاریکردنى ئەم ڕۆژە بۆ ئەوەیە کە هانى جگەرەکێشەکان بدرێت ئەم خووە واز لێبهێنن کە چەندە زیانیان پێدەگەیەنێت وهۆکارى چەندین نەخۆشییە کە توشى سییەکان و کۆئەندامى هەناسە و شێرپەنجە دەبێت، کە لە ئێستادا ڕێژەى مردن بەو نەخۆشیە ڕووى لە بەرزبوونەوە کردووە.
ئەو زانیارى و ڕاستیانەش ئەمانەن:
١-ژمارەى ئەو کەسانەى جگەرەکێشن نزیکەى یەک ملیارکەسن لە کۆى گشتى دانیشتوانى سەر زەوى کە ٧ ملیار و نیوە.
٢- ساڵانە ٥ ملیار و ٧٠٠ هەزار جگەرە دەکێشرێت.
٣- نزیکەى نیو ملیۆن تەن پاشماوەى جگەرەکان لەلایەن بەکارهێنەرانى جگەرەکێشەوە ساڵانە فڕێ دەدرێتە سەر زەوى.
٤- ڕووبەرى ٤ملیۆن و٣٠٠ هەزار هێکتار زەوى بۆ چاندنى توتن تەرخان کراوە و کە یەکسانە بەڕووبەرى وڵاتێکى وەک سویسرا.
٥- وڵاتى چین گەورەترین بەرهەمهێنەرى توتنە لە جیهاندا بەبێ ڕکابەر و بوەتە لە سەدا ٤٠ى بەرهەمهێنانى جگەرەى جیهان.
٦- چین زەرەرمەنترین وڵاتى جیهانە لە ڕووى توتنەوە و زیاتر لە ٤٣% بەکارهێنەرى جگەرەى جیهان لەو وڵاتەدایە و نزیکەى ٣١٦ ملیۆن جگەرەکێشى هەیە و ٧٤٠ ملیۆن کەسیش لەو وڵاتە توشبوون بەو نەخۆشیانەى کە هۆکارەکەى جگەرەیە.
٧- فلتەرى دروستکراوى جگەرە کە لە (ئەسیدەکانى سیلیلۆز) پێکهاتووە کە مادەیەکە ناتوانێت شی بێتەوە لە نێو زەویدا و یەکێکە لە پاشماوە ترسناکەکان کە زیاتر لە کەنار ئاویەکانى جیهان بڵاوبوەتەوە.
٨- لە ئێستادا ١١٨ وڵات و ناوچە لەسەر پاکەتەکانى جگەرە هۆشیارى و زیانەکانى جگەرەکێشانیان نوسیوەتەوە، کە ١٠٥ وڵاتیان وێنە و هۆشیاریەکانیان لەسەر ٥٠% ى ڕووبەرى پاکەتەکە نوسیوەتەوە، لەکاتێکدا ١٥ وڵاتیان ئەو وێنە و نیشانانەیان لەسەر ٧٥% ڕوبەرى پاکەتى جگەرەکان نوسیوەتەوە.
٩- بەکارهێنەرى ڕاستەوخۆى جگەرەکێش یان بە ناڕاستەوخۆى هۆکارى سەرەکین بۆ نەخۆشیەکانى دڵ و سوڕى خوێن و زیادبوونى لێدانەکانى دڵ و جەڵتەى مێشک کە ساڵانە بەوهۆیەوە ٣ملیۆن کەس دەمرن.
١٠- لە شوباتى ٢٠٠٥وە ڕێکەوتنى بنەبڕکردنى توتن کە لەلایەن ١٧٨ وڵاتەوە چوەتە بوارى جێبەجێکردنەوە کە ٨٩%ى دانیشتوانى جیهان پێکدێنن.
ب.ب