بە گوێرەی ڕاپۆڕتێکی نوێی بڵاوکراوەی بریکاری فەڕەنسی بۆ خۆراک، ژینگەیی و تەندروستیی و سەلامەتیی پیشەیی، گڵۆپی بەهێزی لید (LED) دەتوانێت زیانی هەمیشەیی بە تۆڕی چاو بگەیەنێت و سوڕەکانی خەوتن تێکبدات.
بە گوێرەی ڕاپۆڕتێکی نوێی بڵاوکراوەی بریکاری فەڕەنسی بۆ خۆراک، ژینگەیی و تەندروستیی و سەلامەتیی پیشەیی، گڵۆپی بەهێزی لید (LED) دەتوانێت زیانی هەمیشەیی بە تۆڕی چاو بگەیەنێت و سوڕەکانی خەوتن تێکبدات.
لە بابەتێکدا ماڵپەڕی "Medicine News" ئاماژەی بە ڕاپۆڕتێکی ٤٠٠ پەڕەیی نوێ کردووە، کە تیایدا توێژەرانی فەڕەنسا هۆشدارییان لەبارەی زیانەکانی گڵۆپی لید بڵاوکردووەتەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆڕتەکە، مۆبایل ، تابلێت، لاپتۆپ و گڵۆپی بەهێز کە گڵۆپی لیدی تیادا بەکارهێنراوە، مەترسیی لەسەر تەندروستیی چاوەکان دروست دەکات.
هەرەوها جەخت لەوە کراوەتەوە، پێویستە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، شەوق و بەهێزی ڕووناکیی لایتی ئۆتۆمبێلەکان سنووردار بکەن.
لە ڕاپۆڕتەکەدا جیاوازی نێوان مەترسیی ڕووناکی بەهێزی گڵۆپی لید و ڕووناکی درێژخایەنی ڕووناکی لاواز خراوەتەڕوو، هەرچەندە باس لەوەکراوە کە ڕووناکی لاواز مەترسیی کەمترە، ئەویش دەتوانێت خێرایی پیربوونی شانەی تۆڕی چاو زیاد بکات.
تەکنەلۆژیای لید هەرزانە و بۆ ماوەیەکی درێژخایەنش دەمێنێتەوە، ئەمەش وای کردووە بە جیهاندا بڵاوبێتەوە و زۆربەی زۆری ماڵەکان و باڵەخانەکانی وڵاتان ئەم جۆرە گلۆپانە بۆ ڕووناکردنەوە بەکاربهێنن.
