پسپۆڕانی بواری تەکنەلۆژیا ئاشکرایانکرد، کۆمپانیای ئەپڵ خەمڵاندنێکی هەڵە و زیادەڕەویانەی پێشکەشکردووە سەبارەت بە بارگاویکردنەوەی باترییەکانی مۆبایلی ئایفۆن، بەڵام ئەپڵ ئەو لێکدانەوانەی ڕەتکردەوە.
پسپۆڕانی بواری تەکنەلۆژیا ئاشکرایانکرد، کۆمپانیای ئەپڵ خەمڵاندنێکی هەڵە و زیادەڕەویانەی پێشکەشکردووە سەبارەت بە بارگاویکردنەوەی باترییەکانی مۆبایلی ئایفۆن، بەڵام ئەپڵ ئەو لێکدانەوانەی ڕەتکردەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی "فۆکس نیوز" بارگاویکردنەوەی ئایفۆن لە ماوەیەکی کەمتردا لەدەستدەچێت وەک لەوەی کۆمپانیا ئەمریکییەکە پێشتر ئاشکرایکردووە سەبارەت بە هەر بەرهەمێکی نوێی خۆی کە خستوویەتییە بازاڕەوە.
کۆمەڵەی "وۆچ" بۆ پارێزگاریکردن لە مافی بەکاربەر لە بەریتانیا، تاقیکردنەوەی لەسەر ٨ مۆبایلی ئایفۆن ئەنجامداوە و، دەرکەوتووە شەحنی باترییەکانی بە ڕێژەی ١٥% بۆ ٥١% کەمتر لەو ماوەیە بەرگە دەگرن کە ئەپڵ پێشتر ئاشکرایکردووە بۆ بەرکاهێنەرانی.
ئەنجامەکان دەریخستووە، مۆبایلی ئایفۆن "ئێس ئاڕ" یەکێکە لەو مۆبایلانەی کە زۆرترین بەکارهێنەری خۆی بە هەڵەدا بردووە، چونکە لەکاتێکدا ئەپڵ دەڵێت باترییەکەی بۆ ماوەی ٢٥ کاتژمێر بەرگەی پەیوەندیی قسەکردنی بەردەوام دەگرێت، بەڵام دەرکەوتووە تەنها ١٦ کاتژمێر و ٣٢ خولەک بەرگە دەگرێت.
نتالی هیتچنز پسپۆڕی بواری ئامێرە دیجتاڵییەکان ئاماژە بەوە دەکات، ئیتر کاتی ئەوەیە بەکارهێنەرەکان لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بکەن سەبارەت بە توانای باتری مۆبایلەکان، کاتێک دەیانەوێت مۆبایلە زیرەکەکان بکڕن، چونکە کۆمپانیاکان بە شێوەیەکی نا وردەکارانە ڕیکلام بۆ بەرهەمەکانیان دەکەن.
لە بەرامبەر ئەو بەدواداچوونانەدا کۆمپانیای ئەپڵ بە پەلە ئەنجامی بەدواداچوونەکانی ئەو کۆمەڵە بەریتانیەی ڕەتکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، دەست بە پێوانەکردنێکی وردەکارانە دەکات سەبارەت بە تەمەنی باتری مۆبایلەکانی، ئاماژەی بەوەش کرد، مۆبایلی ئایفۆن بە شێوەیەک دروستکراوە ڕێگە دەدات بە درێژکردنەوەی تەمەنی باترییەکە تا ماوەیەکی دوور مەودا.
ئەپڵ ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو کۆمەڵە بەریتانییە ئاماژەی بەو ڕێگەیە نەکردووە سەبارەت چۆنێت ئەنجامدانی بە دوادچوونەکەی سەبارە بەو پێوانەیەی کە پشتی پێ بەستووە سەبارە بە تەمەنی باتریی ئایفۆن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەکاتی دەرچوونی هەر بەرهەمێکی کۆمپانیاکانی مۆبایل، یەکێک لەو کێشانەی ڕووبەڕووی کڕیار و بەکاربەرەکانی ئەو کۆمپانیایە دەبێتەوە، کەم تەمەنی باترییەکان و زوو خاڵیبوونەوەی بارگەی پاترییەکانە.
ع.م