زاناکانى بەریتانیا حەبى ( سیالیس ١٠) یان دۆزیوەتەوە کە جێگرەوەى ڤیاگرایە و بە (حەبە زەردەکە) ناوى دەرکردوە و چارەسەرى لاوازى سێکسى دەکات.
زاناکانى بەریتانیا حەبى ( سیالیس ١٠) یان دۆزیوەتەوە کە جێگرەوەى ڤیاگرایە و بە (حەبە زەردەکە) ناوى دەرکردوە و چارەسەرى لاوازى سێکسى دەکات.
ئەو زانایانە ئاماژەیان بەوەکردوە، حەبى سیالیس لەگەڵ چارەسەرى لاوازى سێکسى پیاوان و ئافرەتان، هەروەها بۆ نەخۆشى بێهێزى دڵ سودى هەیە، بەپێچەوانەى حەبى ڤیاگرا کە زیانى هەیە بۆ دڵ و لێدانەکان زیاد دەکەن.
ئاندرو ترافۆرد یەکێکە لەو زانایانەى حەبەکەیان دۆزیوەتەوە لە زانکۆى مانچێستەرى بەریتانیا ڕایگەیاند، بەپێى تۆمارى نەخۆشەکان دەرکەوتوە ئەوانەى حەبى سیالیسیان بەکارهێناوە مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشى تێکچوونی لێدانەکانى دڵ و جەڵتەى دڵ کەمتربووە.
ئەو زانایانە دەڵێن لەگەڵ ئەوەشدا ناشتوانن بڵێن هۆکارى باشبوونى نەخۆشەکان بەهۆى ئەو جۆرە دەرمانەوەیە یان بەهۆى کارەکتەرێکى ترەوەیە کە پەیوەندى بە جۆرى چالاکیەکانى ژیانى ئەو کەسانەوە هەیە کە حەبەکەیان بەکارهێناوە.