توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، نەمانی هەستی بۆنکردن بە تایبەت بۆنی بەهێزی وەک لیمۆ و پیاز، ئەگەری مردنی کتوپڕی بە دواوەیە، یاخود پەیوەندی هەیە بە نەخۆشی مەترسیدارەوە.
توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، نەمانی هەستی بۆنکردن بە تایبەت بۆنی بەهێزی وەک لیمۆ و پیاز، ئەگەری مردنی کتوپڕی بە دواوەیە، یاخود پەیوەندی هەیە بە نەخۆشی مەترسیدارەوە.
توێژینەوەکە لە لایەن زانکۆی میشگانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە ئەنجام دراوە و لە گۆڤاری (journal Annals of Internal Medicin ) بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە دەکات، کەمبوونەوەی هەستی بۆنکردن یاخود لەدەستدانی ، ئەگەری ڕوودانی مردنی کتوپڕی بە دواوەیە.
توێژینەوەکە لەسەر دوو هەزار و ٣٠٠ کەس ئەنجام دراوە کە تەمەنیان لە نێوان ٣١ بۆ ٨٢ ساڵیدا بووە و ماوەی ١٣ ساڵی خایاندووە.
وەک توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە، بۆ نموونە نەبوونی هەستی بۆنکردن یان جیاکردنەوەی بۆنی پیاز و لیمۆ و دارچینی، نیشانەن بۆ ئەگەری مردنی کتوپڕ.
ئەنجامی ئەو توێژینەوە زانسیتییە ئاشکرایکردووە، مەترسی مردنی کتوپڕ بە ڕێژەی لە ٤٦ % زیاد دەکات لە ماوەی ١٠ ساڵی لە دەستدانی بۆنکردن، هەروەها ئەم حاڵەتە پەیوەندی هەیە بە حاڵەتەکانی دووچار بوون بە نەخۆشییەکانی وەک لەبیرچوونەوە و لەرزین "زەهایمەر و پارکینسۆن" کە لەدەستدانی کێشی بە دوادا دێت.
ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لەسەرووی ٧٠ ساڵییەوەیە ، زیاتر نیشانەکانی نەخۆشی جیاجیان تێدا دەردەکەوێت، بەو هۆیەشەوە "هۆنگلی چین" مامۆستا و پزیشک لە زانکۆی میشگان کە یەکێکە لە بەشداربووانی توێژینەوەکە، ئامۆژگاری کەسانی بە تەمەنی کردووە بەشێوەیەکی خولی پشکنینی پزیشکی بۆ هەستی بۆنکردن بکەن، چونکە پەیوەندییەکی بەهێزی هەیە بە ئەگەری مردنی کتوپڕەوە.
ع.م