سەردێڕ:

ناسا: زەوی ڕووبەڕووی مەترسی پیاکێشانی چەند هەسارەیەکی بچوک بووەتەوە

فۆتۆ: 
2019-05-01

38748 جار خوێندراوەتەوە

جیم برایدنستاین بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵی ناسای ئەمریکا ڕایگەیاند، مەترسی پیاکێشان و بەرکەوتنی چەند هەسارۆکەیەک بە زەویدا لەئارادایە.


جیم برایدنستاین بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵی ناسای ئەمریکا ڕایگەیاند، مەترسی پیاکێشان و بەرکەوتنی چەند هەسارۆکەیەک بە زەویدا لەئارادایە.

سکای نیوزی بەریتانی لە زاری برایدنستاینەوە بڵاویکردەوە، مەترسی بەرکەوتنی هەسارۆکە بچووکەکان هەیە بۆ سەر زەوی، ئەگەر بێتوو بەشێوەیەکی باشتر بایەخ نەدرێت بە پارێزگاریکردن لە سیستمەکانی بەرگری لە زەوی.

ئەو هۆشدارییە لە کاتێکدایە، ئاژانسی ناسا لە خۆئامادەکردندایە بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی بەرگری لە هەسارەی زەوی کە لە واشنتۆنی پایتەخت ڕێکدەخرێت، بە مەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە ئاشکراکردنی ئەو مەترسییانەی کە هەسارۆکەکان بۆ سەر زەوی دروستیانکردووە.

بەڕێوەبەری ناسا ڕاشیگەیاند، ئەو هۆشدارییانە بۆ کاتبەسەربردن و گاڵتەجاڕی نیە، ئێستا کاتی ئەوەیە کە مەترسییەکان بە بایەخەوە وەربگیرێت، چونکە مەترسییەکان ڕاستەقینەن.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە لە کاتی پێویستدا بڕیاری راست و دروست بدرێت، ئەویش لە ڕێگەی گۆڕینی ئاراستەی ئەو هەسارۆکانەی کە جێگەی مەترسین یاخود چۆڵکردنی ئەو ناوچانەی کە ئەگەری پێکادانەکەی لێدەکرێت.

ڕوونیشیکردەوە، پێویستە لەسەریان خەڵکی ئەو مەترسییانە بە هەند وەربگرن، نەک وەک فیلمی هۆڵیۆد وەریبگرن، چونکە لە کۆتاییدا دۆخەکە پەیوەندی هەیە بە چارەنووسی ئەو تاکە هەسارەیەی کە لەسەری دەژین، ئەویش هەسارەی زەوییە.

برایدنستاین جەختیشیکردەوە، پێویستە هەموو لایەک یەکبگرن لە پێناو پاراستنی زەوی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست، پێویستیشە سەرجەم ئامێر و تەکنەلۆژیاکان لە نزیکترین دەرفەتدا بخرێنە خزمەت بەهێزکردنی تواناکانەوە.

توێژەرەوەکانی ئەو بوارە باس لەوە دەکەن بەردە سەخت و رەقەکانی بۆشایی ئەگەری ئەوە هەیە ببنە مایەی بەرپاکردنی گەورەترین زیان، بۆ ئەو مەبەستەش ڕوداوی کەوتنەخوارەوەی نەیزەکی "چاشیلیابنک"ی ڕوسیایان بە نمونە هێناوەتەوە کە لە ساڵی ٢٠١٣دا و لە دووری ٢٥ کلۆمەترەوە لە زەوی گڕی گرت و سوتا، کاتێک پارچەکانی لە ناوچەیەکی باشوری ئۆراڵی ڕوسیا کەوتەوە.

سەرباری ئەو روداوانە کە ئەگەری هەیە هەر ٦٠ ساڵ جارێک رووبدات، بەڵام لە ماوەی ١٠٠ ساڵی ڕابردوودا سێ جار روداوی لەو جۆرە ڕویداوە و مەترسیان بۆسەر زەوی دروستکردووە.

ع.م

Image result for ‫الكويكب القاتل‬‎