سەردێڕ:

توێژینەوەیەک کاریگەریی مۆبایل لەسەر ئاستی وەچەخستنەوەی پیاوان ئاشکرا دەکات

فۆتۆ: 
2019-04-29

6337 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە مۆبایلە هۆشمەندەکان کە لە ڕێگەی وای فایەوە بە ئینتەرنێتەوە بەستراونەتەوە کاریگەریی نەرێنییان هەیە لەسەر ئاستی وەچەخستنەوەی پیاوان، تەنانەت لەوانەیە بگاتە هۆکاری دووچاربوون بە نەزۆکیش.


توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە مۆبایلە هۆشمەندەکان کە لە ڕێگەی وای فایەوە بە ئینتەرنێتەوە بەستراونەتەوە کاریگەریی نەرێنییان هەیە لەسەر ئاستی وەچەخستنەوەی پیاوان، تەنانەت لەوانەیە بگاتە هۆکاری دووچاربوون بە نەزۆکیش.

بەگوێرەی ماڵپەڕی (نیوز تۆک بی زەی) توێژینەوەکە، کە ژمارەیەک لە پزیشکان و پسپۆڕانی ژاپۆنی سەرپەرشتییان کردووە، ڕوونیکردووەتەوە، شەپۆلەکانی کارۆموگناتیسی کە بەهۆی تۆڕەکانی وای فایەوە دروستدەبن، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی سپێرمی پیاوان، کاریگەرییەکەشی کاتێک زیاتر دەبێت کە مۆبایلەکان لە گیرفانی پانتۆڵەکاندا بێت.

توێژینەوەکە ٥١ پیاو بەشدارییان تێدا کردووە و بۆ هەریەکەیان نموونەیەک لە سپێرمیان وەرگیراوە و کراون بە سێ کۆمەڵەوە و دواتر خراونەتە ژێر تاقیکردنەوەی چەند کاتژمێرییەوە.

لە توێژینەوەکەدا کۆمەڵەی یەکەم خراوەتە بەر شەپۆلەکانی کارۆموگناتیسییەوە، بەڵام کۆمەڵەی دووەم بڕێکی کەمی ئەو شەپۆلانەی لێ دراوە، کۆمەڵەی سێهەمیش بڕێکی سادەی لێ دراوە لەو شەپۆلانە، بە شێوەیەک مۆبایلە زیرەکەکان خراوەتە ناو پانتۆڵەوە یان لەسەر کەمەر و لە تەنیش قایشی پانتۆڵەوە جێگیر کراوە.

دوای تێپەڕبوونی ٦٠ خولەک تێبینی ئەوە کراوە ناوەندی جوڵەی سپێرمەکان لە سەرجەم کۆمەڵەکاندا وەک یەک بووە، بەڵام دوای دوو کاتژمێر لە بەرکەوتنی شەپۆلەکانی کارۆموگناتیسی، دەرکەوتووە ناوەندی جوڵەی ئەو کۆمەڵەیەی بڕێکی کەمی بەرکەوتووە، ٤٤.٩% بووە، لەکاتێکدا ڕێژەی جوڵەی ئەو کۆمەڵەیەی بە شێوەیەکی ئاسایی شەپۆلەکانی بەرکەوتووە، ٢٦.٤% بووە، بەڵام ئەو کۆمەڵەیەی کە بە هیچ شێوەیەک شەپۆلەکانی بەرنەکەوتووە، ڕێژەی جوڵەی سپێرمەکان ٥٣.٣% بووە.

بەڵام دوای تێپەڕبوونی ٢٤ کاتژمێر، ڕێژەی مردنی ئەو گروپی سپێرمانەی کە هیچ شەپۆلێکی کارۆموگناتیسیی بەرنەکەوتووە ٨.٤% بووە، بەڵام ئەوانەی کەمێکیان بەرکەوتووە، ڕێژەی مردنیان  ١٨.٢% بووە، لەکاتێکدا ئەوانەی کە بە ئاشکرا لەبەردەم شەپۆلەکاندا بوون ڕێژەی مردنی سپێرمەکان تیایاندا گەیشتووەتە ٢٣.٣%.

کۆمیکۆ ناکاتا توێژەری ژاپۆنی، کە توێژینەوەکانی تایبەتن بە زانستی کۆرپەلەزانی و سپێرمی پیاوان ڕایگەیاندووە، کۆمەڵە ئاشکراکان لە نزیک ئامێرێکی ناردنی شەپۆلی موگناتیسی وای فایەوە دانراون، کە هاوشێوەی بەرکەوتنی شەپۆلەکانی وای فایی مۆبایلە زیرەکەکان بووە لە پانتۆڵی پیاواندا.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێشبینی دەکات نەزۆکی لەناو نێر و مێدا بە سێهەم نەخۆشیی سەدەی ٢١ دابنرێت لە دوای نەخۆشیی شێرپەنجە و دڵ و خوێنبەرەکان.

ع.م