سەردێڕ:

گرنگی نەدان بە پاک و خاوێنی لەوانەیە ببێتە هۆی بڕینەوەی ئەندامی نێرینە

وێنەیەک لە شاری رۆدی جانیرۆ، بەرازیل
فۆتۆ: 
2019-04-26

16368 جار خوێندراوەتەوە

جایر بۆلسونارۆ، سەرۆکی بەرازیل دڵەڕاوکێی خۆی نیشاندا لە برینەوەی ئەندامی نێرینەی زیاتر لە هەزار کەس لە هەموو ساڵێکدا، لەناویاندا ئەو کەسانە هەن، کە لە گرنگیدان بە پاک و خاوێنییاندا کەمتەرخەم بوون.


جایر بۆلسونارۆ، سەرۆکی بەرازیل دڵەڕاوکێی خۆی نیشاندا لە برینەوەی ئەندامی نێرینەی زیاتر لە هەزار کەس لە هەموو ساڵێکدا، لەناویاندا ئەو کەسانە هەن، کە لە گرنگیدان بە پاک و خاوێنییاندا کەمتەرخەم بوون.

وتەبێژی پزیشکانی تایبەتمەند لە نەخۆشییەکانی میزەرۆ لە بەڕازیل بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، کە ئەو زانیاریانە لەسەر بنەمای ئاماری فەرمی بووە.

پزیشکان دەڵێن، لە هەندێ حاڵەتدا نەشتەرگەری بنبڕکردنی نەخۆشییەکان پێویست دەکات ئەندامی نێرینەی کەسەکە ببڕێتەوە، بەتایبەت ئەو حاڵەتانەی وەکو هەوکردنێکە کە ناتوانرێت بە دەرمان چارەسەر بکرێن، یان وەکو شێرپەنجە و هەڵگرانی نەخۆشیی نەمانی بەرگری لە جەستەدا "HIV" ناسراو بە ئایدز.

هـ.ع