بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی ئوسترالی، ئەو کەسانەی بۆ ماوەیەکی زۆر دادەنیشن، پێویستە ڕۆژانە بۆ ماوەی ٣٠ خولەک وەرزش بکەن، بۆئەوەی بەدووربن لە مەترسییە تەندروستییەکان.
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی ئوسترالی، ئەو کەسانەی بۆ ماوەیەکی زۆر دادەنیشن، پێویستە ڕۆژانە بۆ ماوەی ٣٠ خولەک وەرزش بکەن، بۆئەوەی بەدووربن لە مەترسییە تەندروستییەکان.
بەگوێرەی توێژینەوەکە، کە لەلایەن زانکۆی سیدنی ئوسترالیاوە ئەنجامدراوە، ئەو کەسانەی کە ڕۆژانە بۆ ماوەی زیاتر لە شەش کاتژمێر دادەنیشن، ئەگەری دووچاربوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و لە کۆتایشدا مردنیان هەیە، ئەگەر بەراورد بکرێت بەوانەی کە بۆ ماوەی کاتژمێرێک ڕۆژانە وەرزش دەکەن.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، مەترسییەکە تەنها پەیوەندیی نییە بە نەخۆشییەکانی دڵەوە، بەڵکو دانیشتن بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ دەبێتە مایەی مەترسیی تەندروستی وەک دووچاربوون بە شێرپەنجە و قەڵەوی و شەکرە و تەنانەت خەمۆکییش.
توێژینەوەکە دەریخستووە، بە پێوە وەستان مەترسیی تەندروستی لەو کەسانە دووردەخاتەوە کە ڕۆژانە بۆ ماوەی چوار کاتژمێر دادەنیشن، بەڵام بۆ ئەو کەسانە کە ماوەیەکی زۆر دادەنیشن هیچ کاریگەرییەکی ئەوتۆی نییە.

توێژینەوەکە دوێنێ ٢٣ی نیسانی ٢٠١٩ لە گۆڤاری "جۆرناڵ ئۆف زە ئەمریکا کۆلیدج" بۆ توێژینەوە لەسەر تەندروستیی دڵ بڵاوکراوەتەوە و، ماوەی نۆ مانگی خایاندووە.
توێژینەوەکە لەسەر ١٥٠ هەزار کەس کراوە، کە تەمەنیان لە سەرووی ٤٥ ساڵییەوە بووە.
ئیمانۆیل ستاماتاکیس کە یەکێکە لە توێژەرە دیارەکانی ناو توێژینەوەکە ڕایگەیاندووە، کاتی دانیشتن لە توێژینەوەکەدا پەیوەندیی هەیە بە مردنی کتوپڕ و دووچاربوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، بەتایبەت لەناو ئەو کەسانەی کە کەمترین چالاکیی جەستەییان هەیە ڕێژەکەی دەگاتە ١٠٧%، گەر بەراورد بکرێت لەگەڵ ئەو کەسانەی کە ڕۆژانە بۆ ماوەی کاتژمێرێک چالاکیی جەستەییان هەبووە و کەمتر لە چوار کاتژمێر دانیشتوون.
ع.م
