سەردێڕ:

ناسا: ئەستێرەیەکی بچووک هەڕەشە لە زەوی دەکات

فۆتۆ: 
2019-04-24

39472 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی ناسای ئەمریکی ئاشکرایکرد، ئەستێرەیەکی بچووک کە توانای نزیکەی ١٥ ملیۆن کڵاوەی ئەتۆمی هەیە هەڕەشە لە زەوی دەکات.


ئاژانسی ناسای ئەمریکی ئاشکرایکرد، ئەستێرەیەکی بچووک کە توانای نزیکەی ١٥ ملیۆن کڵاوەی ئەتۆمی هەیە هەڕەشە لە زەوی دەکات.

ئاژانسەکە ٣١ گریمانەی بۆ ساڵانی ٢٠١٩ تاوەکو ٢١٠١ داناوە، کە ئەگەری بەرکەوتنی هەسارەی زەوی بە تەنەکێکی گەردوونی هەیە.

ئەستێرە بچووکەکە ناوی "2010 GD3"

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ناسا نزیکترین کات کە ئەگەری هەیە ئەو ئەستێرە بچووکە بەر زەوی بکەوێت رۆژی ٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩یە.

ئاژانسەکە لە ساڵی ٢٠١٠وە بە بەردەوامی چاودێری ئەو ئەستێرە بچووکە دەکات، تا ئێستاش ١٩جار پێشبینییەکانی خۆی لەبارەیەوە بڵاوکردووەتەوە.

 ئەو ئەستێرەیەی کە ناسا پێشبینی کردووە بەر هەسارەی زەوی بکەوێت کێشەکەی ٢.٤ ترلیۆن کیلۆگرامە و درێژیەکەی ١.٣ کیلۆمەترە.

بە گوێرەی ئاژانسەکە ئەگەر ئەو ئەستێرە بچووکە بەر زەوی بکەوێت بەهێزی ٢٦٠ هەزار مێگاتەن دەبێت، ئەوەش بەرامبەرە بە ٢٦٠ تریلیۆن کیلۆگرام لە ماددەی تەقینەوە " TNT"، بە واتایەکی تر بەرامبەرە بە ١٥ ملیۆن کڵاوەی ئەتۆمی بەهەمان قەبارەی ئەو کڵاوە ئەتۆمییانەی شاری هێرۆشیمای پێ بۆردومان کرا.

بەگوێرەی پێشبینی ئاژانسی ناسای ئەمریکی، گریمانەی بەرکەوتنی زەوی بەو ئەستێرە بچووکە لە کۆتای ئەمساڵدا بریتییە لە  ٠.٠٠٠٠٠٠٠٧٠%، زانایانی ناسا باس لەوەدەکەن هەرچەندە گریمانەکە زۆر کەمە، بەڵام ئەوان وەکو ئەگەرێک لەبەرچاوی دەگرن.

 هـ.ع

تحذير ناسا من كويكب عائم في الفضاء