بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ کە لەسەر پیاوان و ژنان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامدراوە، دەریدەخات زیادخواردنەوەی خواردنەوە گازییە شیرینەکان ئەگەری مردنی کتوپڕ زیاتر دەکات.
بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ کە لەسەر پیاوان و ژنان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامدراوە، دەریدەخات زیادخواردنەوەی خواردنەوە گازییە شیرینەکان ئەگەری مردنی کتوپڕ زیاتر دەکات.
توێژینەوەکە لە لایەن کۆلێژی "چان"ی تایبەت بە تەندروستی گشتییەوە لە لایەن زانکۆ هارڤەرد بۆ ئەنجامدراوە، جەختیکردووەتەوە لەوەی ڕێژەی مردن لە ناو ژناندا کە خراونەتە ژێر تاقیکردنەوە و زیاترە گەر بەراورد بکرێت بە پیاوان.

ماڵپەڕی "Sciencedaily" لە زاری ڤاسانتی مالیک زانای تویژینەوە لە بواری خۆراک و بەڕێوەبەری توێژینەوەکە بڵاویکردەوە "ئەنجامەکانمان دەبنە پاڵپشت بۆ دوورکەوتنەوە یان سنوردانان بۆ خواردنەوە گازییە شیرینەکان و گۆڕینیان بە خواردنەوەی دیکە، لە ڕوەشەوە ئاو کاریگەریی بەرچاوی هەیە لەسەر تەندروستی گشتی".
لە دیارترین ئەو نەخۆشیانەی کە بەهۆی خواردنەوە گازییە شیرینەکانەوە دوچاری مرۆڤ دەبێت و ئەگەر مردنی کتوپر زیاتر دەکەن بریتین لە:
زیادبوونی کێش
مادەی سۆدا بڕێکی زۆر شەکری فەرکتۆزی تێدایە کە ڕێگری دەکات لەوەی هەست بە تێری بکەیت، بۆیە خواردنەوەی لەگەڵ ژەمەکاندا نابێتە هۆی کەمبوونەی خۆراک، بەڵکو دەبێتە مایەی زیادبوونی ڕێژەی کالۆری بەشێوەیەکی بەرچاو و کەڵەبوونی چەوری لە لاشە و لە کۆتایشدا زیادبوونی کێش بەشێوەیەکی خێرا.

مادەی سۆدا مەترسی دووچار بوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە و جەڵتەی مێشک زیاتر دەکات.
نەخۆشی شەکرە
بە گوێرەی توێژینەوەکە ئەو کەسانەی کە لە ڕۆژێکدا زیاتر لە جارێک خواردنەوە گازییە شیرینەکان دەخۆنەوە، بەڕێژەی لە ٢٦% زیاتر مەترسییان لەسەرە کە دووچاری نەخۆشی شەکرە ببن لە جۆری دووەم، ئەگەر بەراورد بکرێ لەگەڵ ئەوانەی کە بڕێکی کەمیان خواردووەتەوە.

لەناچوونی گورچیلە
خواردنەوەی سۆدا لە ناو خواردنەوە گازییەکاندا دەبێتە هۆی سیستی کاری گورچیلەکان و کەمبوونەوەی چوونی ڕێژەی خوێن بۆیان، بە تایبەت لەلای ئەو کەسانەی وەرزش دەکەو بەر لە ڕاهێنانە وەرزشییەکان خواردنەوە گازییەکان دەخۆنەوە.

داخورانی ئێسک
زۆربەی جۆرەکانی سۆدای ناو بازاڕەکان دوو جۆر مادەیان تێدایە، کافایین و فۆسفۆڕ، کە بریتین لە بەرپرسیاری یەکەمی نەخۆشی فشەڵی ئێسک، بە تایبەت لەلای ئەو کەسانەی کە جۆرێک لە زیادەڕەوی دەکەن لە خواردنەوەی سۆدا.

کلۆربوونی ددان
شەکری چڕ کە بڕیک مادەی سۆدای تێدایە لە دیارترین هۆکارەکانە بۆ کلۆربوونی ددان، بۆیە لە کاتی خواردنەوەی خواردنەوە گازییەکان بە شێوەیەکی بەردەوام، شەکر کاریگەریی دەکات لەگەڵ بەکتریاکانی ناو دەم، کە بەهۆیەوە ترشێکی لێبەرهەم دێت و هێرش دەکاتە سەر ددانەکان، بەشێوەیەک کاتێک مرۆڤ دەستبەخواردنەوەی سۆدا دەکات، دوای تێپەڕبوونی ٢٠ خولەکە هێرشی خۆی سەر ددانەکان دەستپێدەکات.

ع.م