سەردێڕ:

پزیشکێک بە سپێرمی خۆی هێلکەی دایکی ٤٩ منداڵی پیتاندووە

پرۆسەی پیتاندنی سپێرم و هێلکەی ئافرەتان لە ژێر مایکرۆسۆبی ئەلکترۆنیدا
فۆتۆ: ئەرشیف
2019-04-13

101453 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی پشکنیینەکانی"دی ئێن ئەی" کە بۆ ژمارەیەک منداڵ ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە پزیشکێکی هۆڵەندی پسپۆڕ لە پیتاندندا، باوکی ڕاستەقینەی ٤٩ منداڵە، کاتێک بێ رەزامەندی خۆیان هێلکەی دایکی منداڵەکانی بە سپێرمی خۆی پیتاندووە.


بە گوێرەی پشکنیینەکانی"دی ئێن ئەی" کە بۆ ژمارەیەک منداڵ ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە پزیشکێکی هۆڵەندی پسپۆڕ لە پیتاندندا، باوکی ڕاستەقینەی ٤٩ منداڵە، کاتێک بێ رەزامەندی خۆیان هێلکەی دایکی منداڵەکانی بە سپێرمی خۆی پیتاندووە.

ماڵپەری بی بی سی ئەمڕۆ شەممە (١٣ی نیسانی ٢٠١٩) بڵاویکردەوە، پشکنینی دی ئێن ئەی ئاشکرایکردوە، پزیشک "یان کاربات"کە دوو ساڵ لەمەوبەر کۆچی دواییکردووە، بە سپێرمی خۆی لە نۆرینگە تایبەتەکەی هێلکەی دایکی ئەو منداڵانەی پیتاندووە.

ئەنجامی پشکنییەکان ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو بڵاوکراونەتەوە، دوای ئەوەی دادگای ئەو وڵاتە فەرمانیکردووە بە ئاشکراکردنی ئەنجامی پشکنیینەکان بۆ ڕای گشتی و هاوڵاتیان.

یەکێک لەو منداڵانە دەربارەی دۆسیەکە وتوویەتی "دواجار ئەو دۆخە کۆتایی هات ئێستا دەرکەوت کە کاربات باوکمە".

ڕادیۆی هۆڵەندا لە گەشتی هەواڵەکانیدا لە زاری ئەو منداڵەوە بڵاویکردەوە "دوای ١١ ساڵ لە توێژینەوەی بەردەوام و پشکنین لەو دۆسیەیەدا ئێستا هەست بە ئارامیی دەکەم".

Image result for ‫طبيب هولندي يستخدم سائله المنوي لإنجاب 49 طفلا دون علم الأمهات‬‎

(ژمارەیەک لەو خێزانانەی چاوەڕێی دەرچوونی ئەنجامی پشکنییەکان بوون)

 

تیم بیوتەرز پارێزەر لە دۆسیەی ئەو ٤٩ منداڵە دەربارەی ئەنجامی پشکنیینەکان و بریاری دادگا ڕایگەیاند، دوای چەندین ساڵ لە ناڕوونی شاراوەیی، ئێستا دڵخۆشە بە ئەنجامەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دواجار روونبووەوە کە سەرجەم پکشنیینەکانی دی ئین ئەی وەک یەک بوون.

ئەو پزیشکە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٧ لەبەردەم دادگا ئامادە بووە، دوای ئەوەی خودی منداڵەکان و دایکەکانیان داوایەکیان لە دژی بەرزکردبۆوە و بۆیان دەرکەوتبوو کە سەرجەمی منداڵەکان پەیوەندی نزیکایەتییان پێکەوە هەیە.

لە یەکێک لە دۆسییەکاندا منداڵێک هەبووە کە ڕێژەی لیکچوونیان لەگەڵ پزیشکەکەدا زۆر نزیک بووە.

اتهام طبيب هولندي مسؤول عمليات الإخصاب خارج الرحم بأبوة أطفال لمرضاه السابقين 

(یان کاربات و خێزانەکە)

 

دەسەڵاتدارانی هۆڵەندا لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٧دا و  لە کاتی لێکۆڵینەوەکانیان و پشکنینی ماڵی پزیشکەکەدا کاتێک کە کۆچیی دواییکردووە، نموونەی "دی ئێن ئەی"جیاجیایان دۆزیوەتەوە.

لە کاتی زۆربوونی گومانەکان و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەکەدا لەلایەن دادگاوە، خێزانەکان مەرجی ئەوەیان هەبوو دەبێت ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بە نهێنی بمێنێتەوە.

لە بەیاننامەیەکدا کە لە لایەن دامەزراوەی "ڕیکس ئادڤۆکیت"ی یاساییەوە بڵاوکراوەتەوە، پشکنیینەکان دەریانخستووە ئەو پزیشکە سپێرمی خۆی لە نۆرینگەکەی بۆ پیتاندنی ئەو ژنانە بەکارهێناوە.

پێشتر لە ساڵی ٢٠٠٩ دا بە تۆمەتی بوونی ساختەکاریی لە داتا و زانیارییەکاندا و بەهۆی ئەوەی سپێرمی پیاوێکی خۆبەخشی بۆ شەش ئافرەت بەکارهێناوە، کە ئەوەش ڕێگە پێدراو نەبووە، دەسەڵاتدارانی هۆڵەندا نۆرینگەکەیان بەو پزیشکە داخستووە.

ع.م