سەردێڕ:

کۆمپانیای ئەمازۆن سێ هەزار مانگی دەستکرد ڕەوانەی ئاسمان دەکات

فۆتۆ: 
2019-04-05

3728 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی یۆرۆ نیوز کۆمپانیای ئەمازۆن ئاشکرایکرد، پلانی هەیە بۆ دامەزراندنی تۆڕێکی پەیوەندی بۆ دروستکردنی سێ هەزار مانگی دەستکرد، بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی زۆر خێرا.


ماڵپەڕی یۆرۆ نیوز بڵاویکردەوە کۆمپانیای ئەمازۆن ئاشکرایکردووە، پلانی هەیە بۆ دامەزراندنی تۆڕێکی پەیوەندی بۆ دروستکردنی سێ هەزار مانگی دەستکرد، بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی زۆر خێرا.

کۆمپانیاکە ئاشکرایکرد، پرۆژەکەی پێکهاتووە لە کۆمەڵێک مانگی دەستکرد کە لە تەوەرەیەکی نزمەوە بە دەوروی زەویدا جێگیر دەکرێن، بە مەبەستی دابینکردنی پەیوەندی ئینتەرنێتی زۆر خرا، بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە دەستیان بەو خزمەتگوزارییە بنەرەتییەدا ناگات لە سەرانسەری جیهاندا.

مانگی ڕابردوو وردەکاریی پرۆژەکە پێشکەش بە یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ پەیوەندییەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە.

پرۆژەکەی ئەمازۆن بۆ مانگە دەستکردەکان، رووبەڕووی پێشبڕکێ وململانێیەتی قورس بووەتە لە لایەن کۆمپانیا ڕکابەرەکانییەوە، بە تایبەت کۆمپانیای "سپەیس" کە لە لایەن ملیاردێری جیهانەوە "ئیلۆن ماسک" بەرێوە دەبرێت، هەروەها کۆمپانیای "وان وێب"ەوە کە لە لایەن کۆمپانیای ئێرباسی بواری ئاسمانی و چەند کۆمپانیایەکی دیکەوە پشیتوانی دەکرێت.

لە مانگی شوباتی رابروودا کۆمپانیای واین وێب، شەش مانگی دەستکردنی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کردووە بۆ مەبەستی پەیوەندیکردن.

ع.م