لیمۆ یەکێکە لەو میوانەی کە بڕێگی باش لە پێکهاتە خۆراکییەکانی تێدایە و توانایەکی بەهێزی هەیە لە پتەوکردن و گەشەکردنی لاشەی مرۆڤ بەشێوەیەک توێژەرەوەکانی زانکۆی ئۆهایۆی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن بۆنکردنی لیمۆ بەسە بۆ ئەوەی مەزاجی مرۆڤ باش بکات.
لیمۆ یەکێکە لەو میوانەی کە بڕێگی باش لە پێکهاتە خۆراکییەکانی تێدایە و توانایەکی بەهێزی هەیە لە پتەوکردن و گەشەکردنی لاشەی مرۆڤ بەشێوەیەک توێژەرەوەکانی زانکۆی ئۆهایۆی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن بۆنکردنی لیمۆ بەسە بۆ ئەوەی مەزاجی مرۆڤ باش بکات.
سەرباری ئەم سودە گرنگەی لیمۆ، بەڵام بە گشتی کاتێک تێکەڵ بە خۆراکە جیاجیاکان دەکرێت یاخود وەک شەربەت دەخورێتەوە، چەندین سودی جیاوازی هەیە.
ماڵپەڕی "هێلسی ئیتینگ" تایبەت بە خۆراکی تەندروست باس لە چوار تایبەتمەندی لیمۆ دەکات کە کاریگەرییەکی بەرچاویان هەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ.
بوونی پێکهاتەی ڕیشاڵی
لیۆم بە یەکێک لەو پێکهاتە گرنگانە دادەنرێت لە بوونی پێکهاتەی ڕیشاڵیدا کە لە سیستمی خۆراکیدا پێویستە پەیڕەو بکرێت، بێ ئەوەی کاریگەرییەکی ئەوتۆی هەبێت لەسەر بڕی کالۆری، بە شێوەیەک یەک کوپی بچوک لە لیمۆ نزیکەی ٦ گرام مادەی ڕیشاڵی تێدایە.
یەک لیمۆ بڕی ٠.٦ گرام چەوری و ٦١ کالۆری تێدایە، کە هاوکارێکی باشە بۆ کەمکردنەوەی کێش و باشترکردنی رێژەی کۆلسترۆڵ لە خوێن و پارێزگاریکردن لە فشاری خوێن.

ڤیتامین و مادەی ئاسن
لیمۆ بەیەکێک لە سەرچاوە سروشتییەکانی ڤیتامین سی دادەنرێت، بەشێوەیەک یەک کوپ لە لیمۆ نزیکەی ١٢٥% پێویستی پیاو و لە ١٥٠% ی پێویستی ژن لە ڤیتامین سی دابین دەکات.
ئەوە سەرباری تایبەتمەندییەکانی دژە ئۆکسان و کاریگەرییەکانی لەسەر چاککردنەوەی شانەکانی جەستەی مرۆڤ، فیتامین سی گرنگە بۆ تواناکانی لاشە بۆ زیاتر مژینی سەرچاوەکانی ئاسن کە لە سەرچاوە نا ئاژەڵییەکانەوە دەستدەکەوێت.

ترشی ستریک
تایبەتمەندی تامی لیمۆ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بڕێکی زۆر لە مادەی ترشی ستریکی تێدایە، کە ڕێژەکەی دەگاتە لە ٥%، ترشی ستریک کار دەکات لەسەر لابردنی ڕەگ و ڕیشەی خانە زیانبەخشەکانی جەستەی مرۆڤ، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ تێکشکاندنی ئەو پێکهاتانەی کە لە مادەی کالیسۆم دەنیشتێت لە گورچیلەکاندا.
پاراستنی جەستە لە شێرپەنجە
بەهۆی ئەو تایبەتمەندییەی کە لیمۆ هەیەتی بۆ لەناوبردنی ڕەگو ڕیشەی خانە و شانە زیانبەخشەکان، بوونی مادەی دژە ئۆکسانە تیایدا کە یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی پاراستنی لاشەی مرۆڤە لە نەخۆشی شێرپەنجە.

توێکڵی لیمۆ مادەیەکی دژە شێر پەنجەی دیکەی تێدایە بە ناوی "لیمۆنین" و یاریمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە دووچار بوون بە نەخۆشی شێرچەنجەی جگەر و سییەکان و چارەسەرکردنی گرێکانی مەمک و پەنگریاس.
ع.م