سەردێڕ:

بەم هەنگاوانە خۆت لە نەخۆشییەکانی دڵ بپارێزە

فۆتۆ: 
2019-03-19

18018 جار خوێندراوەتەوە

کۆلێژی ئەمریکا بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و کۆمەڵەی دڵی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆیدا کە بەم دواییانە ئەنجامدراوە، چەند ڕینماییەکی نوێی ئاشکراکردووە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی دڵ.


کۆلێژی ئەمریکا بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و کۆمەڵەی دڵی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆیدا کە بەم دواییانە ئەنجامدراوە، چەند ڕینماییەکی نوێی ئاشکراکردووە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی دڵ.

کۆمەڵەکە لە هاوکاریی کۆلێژی ناوبراو پێداچوونەوەی بە ڕێنماییەکاندا کردووە، وەک باشترین خۆپارێزی لە نەخۆشییە باوەکانی دڵ.

ئامانج لەو ڕینماییە نوێیانە هاوکاریکردنی پزیشکانە بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی دڵ بە شێوەیەکی وردتر، ئەوە سەرباری پێشکەشکردنی چارەسەری گونجاو و ڕێنمایی کردنی نەخۆشەکان بۆ گۆڕینی هەڵسوکەوتیان لەپێناو دوورخستنەوە و سنوردارکردنی مەترسییەکانی ئەو حاڵەتانەی کە دووچاری دڵی مرۆڤ دەبێتەوە.

ماڵپەڕی گۆڤاری تایم لیستی ئامۆژگاریی و ڕێنماییەکانی بڵاوکردووەتەوە کە پێکهاتوون لەمانەی خوارەوە.

- پارێزگاریکردن لە ئاستێکی نزمی فشاری خوێن

Related image

ڕینماییە نوێیەکان جەختدەکاتەوە لەوەی  پێویستە خەڵک پارێزگاری بکەن لە ئاستێکی نزمی فشاری خوێن، بەرلەوەی دووچاری مەترسییەکانی نەخۆشیی دڵ ببنەوە.

- کەمی کۆلسترۆڵ

Related image

بۆ هێشتنەوەی تەندروستیی دڵ گرنگە مرۆڤ پەیرەوی سیستمێکی هاوسەنگی خۆراک بکات و دەستبەرداری جگەرەکێشان ببێت، هەروەها ئەنجامدانی وەرزش لەپێناو نزمبوونەوەی ڕێژەی کۆلسترۆڵ لە خوێندا، ئەگەر ئەو هۆکارانە نەبوونە هۆی نزمبوونەوەی کۆلسترۆڵ، پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت و ڕینماییەکانی جێبەجێ بکرێت تا دەگاتە وەرگرتنی چارەسەر.

- پارێزگاریکردن لە کێش

Related image

ئەو پزیشک و پسپۆڕانەی کە کاریان لەسەر دانانی ئەو ڕێنماییە نوێیانە کردووە، ئامۆژگاریی مرۆڤەکان دەکەن پارێزگاری بکەن لە کێشی خۆیان لە سنورێکی گونجاودا، ئەویش لە ڕێگەی پەیڕەوکردنی سیستمێکی خۆراکی دەوڵەمەند بە میوە و سەوزە و دانەوێڵە و ماسی و دوورکەوتنەوە لە خواردنی شەکر و گۆشتی دروستکراو.

- جوڵەی زۆر

Image result for ‫ممارسة الرياضة‬‎

بۆ پاراستنی تەندروستیی دڵ، پێویستە مرۆڤ هەفتانە بەلایەنی کەمەوە نزیکەی ١٥٠ خولەک وەرزش بکات، یاخود ٧٥ خولەک لە ڕاهێنانی قورس، چونکە چەند وەرزشکردن زیادبکرێت، ئەوەندە زیاتر پارێزگاری لە تەندروستیی دڵت دەکەیت.

- بەکارهێنانی ئەسپرین لەکاتی پێویستدا

Related image

توێژینەوە پزیشکییەکانی پێشوو جەختدەکەنەوە لە بایەخی وەرگرتنی حەبی ئەسپرین بۆ ئەو کەسانەی کە دووچاری کێشەی دڵ بوونەتەوە بە بڕێکی کەم لە ئەسپرین، بەڵام توێژینەوە نوێیەکان هۆشداریی دەدەن لەو چارەسەرە، بەو پێیەی دەبێتە هۆی ئەگەری دروستبوونی خوێنبەربوونی گەدە، بەتایبەت لەلای ئەو کەسانەی دووچاری نەخۆشیی سوتانەوەی گەدە بوونەتەوە.

لەم ڕووەوە پزیشکەکان ئامۆژگاریی ئەو کەسانە دەکەن کە نەخۆشیی دڵیان هەیە، پەنا نەبەن بۆ حەبی ئەسپرین، مەگەر دوای چارەسەرکردنی نیشانەکانی بەرزیی کۆلسترۆڵ و فشاری خوێن و نەخۆشیی شەکرە نەبێت، لەگەڵ دڵنیابوونەوە لەوەی کە نابێت ئەم چارەسەرە بدرێت بە نەخۆشەکانی سەروو حەفتا ساڵ.

- نەخۆشیی شەکرە لە جۆری دووەم

Image result for ‫السكري من النوع الثاني‬‎

بەگوێرەی ئەو گۆڕانکارییانەی کە پێویستە بکرێت لە چارەسەرەکانی تایبەت بە نەخۆشیی شەکرەدا، بۆئەوەی سنورێک بۆ ڕێژەی شەکری ناو خوێن دابنرێت، پێویستە دەرمانی تر بدرێت بە نەخۆشەکان، بە مەبەستی باشتر کارکردنی پەنکریاس تا بڕێکی زیاتر ئەنسۆلین دەربدات.

- دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی جگەرەی ئەلکترۆنی

Related image

ڕێنماییە نوێیەکان هۆشداریی دەدەن لە مەترسییەکانی بەکارهێنانی جگەرەی ئەلکترۆنی، کە هەندێک کەس بەکاریدەهێنن بۆئەوەی بتوانن دەستبەرداری جگەرەکێشانی ئاسایی ببن.

- لەبەرچاوگرتنی شوێنی نەخۆش

Related image

سەرجەم ڕینماییە نوێیەکان جەختدەکەنەوە لەوەی، پێویستە بایەخ و گرنگی پێویست بدرێت بە شوێن و کەشی حەوانەوەی نەخۆش، وەک خانوو و شوێنی حەوانەوە لە هەموو ڕوویەکەوە، هەروەها بوونی سەرچاوەی پێویستی خۆراک، چونکە ئەو هۆکارانە بایەخی زۆر گرنگیان هەیە لەسەر تەندروستیی مرۆڤ بە گشتی و نەخۆشەکانی دڵ بەتایبەت و، دانانی پلان بۆ چارەسەرکردن و سنوردارکردنی نەخۆشییەکە.

ع.م