سەردێڕ:

زیادەڕۆیی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر رێژەی مردنی لە ئەمەریکا زیادکردووە

ئالودەبوون بە مادە هۆشبەرەوە ڕێژەی مردنی لە ئەمریکا زیادکردووە
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-02-24

2624 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی توێژینەوەیەک کە بڵاوکراوەتەوە لە ٢١ی شوبات لە ژێر ناونیشانی "پێداچوونەوەی دانیشتوان و گەشەسەندنی"، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٠وە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا زۆرترین رێژەی مردن بەهۆی زیادەڕۆیی کردن لە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە هەبووە.


بەپێی توێژینەوەیەک کە بڵاوکراوەتەوە لە ٢١ی شوبات لە ژێر ناونیشانی "پێداچوونەوەی دانیشتوان و گەشەسەندنی"، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٠وە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا زۆرترین رێژەی مردن بەهۆی زیادەڕۆیی کردن لە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە هەبووە.

جێسیکا وای هۆ، دکتۆرا لە زانکۆی باشوری کالیفۆرنیا لە لوس ئەنجڵس، داتای ١٨ وڵاتی لە داتابەیسی مردنی مرۆڤ و داتابەیسی مردنی مرۆڤ لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەکارهێنا بۆ دیاریکردنی رێژەی مردن بەهۆی زیادەڕۆیی کردن لە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر بە دیاریکردنی وڵات، جێندەر و تەمەن لە نێوان ساڵانی ١٩٩٤ و ٢٠١٥دا.

جێسیکا هۆ بۆی دەرکەوتووە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە پێش سەرەتاکانی ساڵی ۲٠٠٠دا بێبەری نەبووە لە مردن بەهۆی زیادەڕۆیی کردن لە ماددەی هۆشبەردا.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زۆرترین رێژەی مردن بەهۆی زیادەڕۆیی کردن لە ماددەی هۆشبەردا تیادا تۆمارکراوە، بە بەراورد بەو وڵاتانەی تر کە توێژینەوەکەی تیادا ئەنجامدراوە لە ساڵی ٢٠٠٢ بۆ پیاو و ساڵی ٢٠٠٥ بۆ ئافرەت. وا دەردەکەوێت کە ڕێژەی مردن بەهۆی بەکارهێنانی زیادەڕەوی لە ماددە هۆشبەرەکاندا بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات لەپیاواندا، لەنێو ئەو ۱۸ وڵاتەدا ۱۱ وڵاتیان ئەم ڕێژەیەی تێدا بەرزبۆتەوە،بەڵام لەژناندا ڕێژەکە دابەزیوە.

مردن بەهۆی زیادەڕۆیی کردن لە ماددەی هۆشبەر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ٣.٥ جار زیاترە لە وڵاتەکانی تر.

جێسیکا هۆ ڕایگەیاند، "یەکێک لە ئەنجامە سەرسوڕهێنەرەکانی ئەم توێژینەوەیە ئەوەیە کە ئەمریکا بەرزترین ڕێژەی مردنی لە زیادەڕەوی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکاندا هەیە، بەڵام ئەمە هەموو کاتێک نا.

ئاماژەی بەوەشکرد، گۆڕانکاری بەرچاو بینراوە لەم بابەتەدا لەگەڵ ئەوەشدا پێوسیتە ئێمە گرنگی بدەین بەو فاکتەرانەی کە دەبنەی هۆی بەردەوامیدان بەم درمە."

سەرچاوە: Drugs.com

وەرگێڕ:کەژێ کەمال