زاناکانی ناسا ئاماژەیان بەوە کردووە، بە خێرایی ٤٨ هەزار و ٩٥٩ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا هەسارۆکەیەک بەڕێوەیە بەرەو ڕووی زەوی.
زاناکانی ناسا ئاماژەیان بەوە کردووە، بە خێرایی ٤٨ هەزار و ٩٥٩ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا هەسارۆکەیەک بەڕێوەیە بەرەو ڕووی زەوی.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی ڕووسیا تودەیدا ئاماژە بە هەسارۆکەیەک بە ناوی "MD8 2013" کراوە، کە ئەگەری هەیە ڕۆژی سێ شەممە بەلای زەویدا بڕوات.
زاناکان باوەڕیان وایە هەسارۆکەکە سێ ملیۆن میل لە زەوییەوە دووربێت لەکاتی تێپەڕبوونی بەلای زەویدا.
تیرەی بازنەیی هەسارۆکەکە دەگاتە ٨٥ مەتر کە هاوشێوەی کاتژمێری "بیگ بێن"ی شاری لەندەنی بەریتانیا و پەیکەری ئازادیی ئەمریکییە.
زاناکان دەڵێن، "لە ئێستادا هیچ هەسارۆکەیەک یان بەردێکی ئاسمانی دیاری نەکراوە کە ڕاستەوخۆ بەرەو ڕووی زەوی بێت، بۆیە ئەگەری بەرکەوتنێکی گەورە زۆر کەمە و لە ڕاستیدا هیچ لاشەیەکی ئاسمانی گەورە نییە کە ئەگەری هەبێت بەر زەوی بکەوێت لە ماوەی سەدان ساڵی داهاتوودا."
ئ.ر
وێنەی مەودا و ئاڕاستەی هەسارۆکەکە کە لە لایەن ماڵپەڕی ناساوە خراوتەڕوو:
