سەردێڕ:

نەخۆشیی سورێژە ژیانی چەندین کەسی لە جیهاندا خستووەتە مەترسییەوە

هەڵمەتێکی کوتان لە وڵاتێکی ئەفریقا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-02-16

2485 جار خوێندراوەتەوە

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ناسراو بە (WHO) ڕایگەیاند، بڵاوبوونەوەی توشبووانی نەخۆشیی سورێژە و مردنیان لە جیهاندا لە بەرزبوونەوەدایە، ئەم پاشەکشێیەش وایکردووە پێشکەوتنی چەند ساڵی ڕابردوو کە لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکەدا هاتبووە ئاراوە بکەوێتە مەترسییەوە، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییش داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەپەلە دەکات بۆ وەستاندنی ئەم نەخۆشییە درمە، کە لە توانادا هەیە خۆپاراستنی تەواوی بۆ بکرێت.


ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ناسراو بە (WHO) ڕایگەیاند، بڵاوبوونەوەی توشبووانی نەخۆشیی سورێژە و مردنیان لە جیهاندا لە بەرزبوونەوەدایە، ئەم پاشەکشێیەش وایکردووە پێشکەوتنی چەند ساڵی ڕابردوو کە لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکەدا هاتبووە ئاراوە بکەوێتە مەترسییەوە، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییش داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەپەلە دەکات بۆ وەستاندنی ئەم نەخۆشییە درمە، کە لە توانادا هەیە خۆپاراستنی تەواوی بۆ بکرێت.

ڕێکخراوەکە دەڵێت، "کوتانی دڵنیای دژی نەخۆشییەکە نزیکەی پەنجا ساڵە هەیە، کە بە ملیۆنەها منداڵ دەپارێزێت،" کاسرین ئۆبرین بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بۆ دژەتەن و بایۆلۆجی دەڵێت، "ئەم تەشەنەکردنە مەترسیدارە لە زۆربەی منداڵاندا بەهۆی سەرنەکەوتنی کوتانەکەیە."

وتیشی، "سورێژە ڤایرۆسییە و یەکێكە لە نەخۆشییە گوێزراوەکان، هەر توشبوویەک لە توشبووانی سورێژە لەو ناوچانەن، کە بیمەی تەندروستی نییە، لە هەر ۹ بۆ ۱٠ کەسێک کە تووشی نەخۆشییەکە دەبن، بەهۆی بەرکەوتنیانە لەگەڵ نەخۆشەکانی تر."

ئۆبرین ڕاشیگەیاند، ئەم نەخۆشییە بەهۆی هەناسە و پرژەی پژمینەوە بڵاودەبێتەوە، کە بۆ ماوەیەک لەسەر ڕووی تەنەکان بە زیندوویی دەمێنێتەوە، لەبەرئەوە پێویست ناکات بەرکەوتنێکی ڕاستەوخۆ هەبێت لەگەڵ کەسی توشبوودا.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا ۲۲۹ هەزار حاڵەتی توشبوون بە سورێژە لە هەموو جیهاندا تۆمارکراوە. ڕوونیشیکردەوە، ئەم ژمارانە ١٠%ی لە ژمارە ڕاستەقینەکە کەمترە و زیادەڕەوی تێدایە.

کیشوەری ئەفریقا یەکێکە لە ناوچە سەرەکییەکانی ئەم نەخۆشییە، کاسرینا ئۆبرین لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە بەرنامەیەکی چاکسازی فراواندا وتی، "لە ئێستادا بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە هەموو وڵاتانی ئەو سنورەدا پشکنین بۆ ئەم نەخۆشییە هەیە."

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ساڵی ۲٠۱۸وە تا ئێستا لە وڵاتی مەداغەشقەر ئەم نەخۆشییە بڵاوە، بە تەنها لەم وڵاتە ٦٦ هەزار حاڵەتی تێدا تۆمارکراوە. ئەو وەک پزیشکێک چەند هەفتەیەک پێش ئێستا لەوێبووە و دڵنیایی لەوە دەدات، ژمارەی توشبووانی زۆری سورێژە هەیە کە دەتوانن ڕێگرییان لێبکەن.

لە بەشێکی تری وتەکانی وتیشی، "زۆربەی منداڵانی وڵاتە هەژارەکان ناتوانرێت دەرمانیان دژی نەخۆشییەکە پی بدرێت، چونکە لە ناوچە دوورە دەست و پشتگوێخراوەکاندان و ناتوانرێت بە ئاسانی بگەیەنرێنە بنکە تەندروستییەکان".

ڕێکخراوەکە دەڵێت، هەندێکجار "دایک و باوکەکان" لە وڵاتە خۆشگوزەرانەکاندا نایانەوێت منداڵەکانیان بکوترێت، ئەویش بەهۆی ئەو پڕوپاگەندە بێ بنەمایانەوە کە دەڵێن، کوتان ترسناکە.

سەرچاوە: VOA

وەرگێڕان: کەژێ کەمال