چەند کاتژمێرێکی دیکە هەوادارانی جوڵەی ئەستێرە و هەسارەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە تا ئەوروپا، چاودێریی دیاردەیەکی ناوازە دەکەن، کە بریتییە لە مانگگیرانی تەواوەتی، بەو مەرجەی ئاسمان ساماڵ بێت.

لە لۆس ئەنجلۆسەوە بۆ نیویۆرک، چاودێرانی ئەستێرەکان ڕوویان لە ئاسمان دەبێت بۆ چاودێریکردنی دیاردەی مانگگیران، کە بە "مانگی خوێناوی" مەزن ناسراوە.
ڕووداوەکە لە کاتژمێر ٤:٤١ خولەکی بەرەبەیانی سبەینێ بە کاتی گرینیچ ڕوودەدات.
دەتوانرێت مانگگیرانی تەواوەتی لە کیشوەری ئەمریکای باکور و باشور و ئەوروپا و خۆرئاوای ئەفریقا و باکوری ڕوسیا بۆ ماوەی یەک کاتژمێر ببینرێت، کە چاوەڕواندەکرێت نزیکەی ٢ ملیار و ٨٠٠ هەزار کەس چاودێریی ئەو دیاردە گەردوونییە بکەن.
مانگگیرانی تەواوەتی لەو ناوچانە بە مانای شاردنەوەی تەواوەتی ڕووناکی مانگ نییە، بەڵکو بە ڕەنگێکی سوری مسی ڕەنگدەداتەوە و ناوی مانگگیرانی خوێنینی لێ نراوە، یان مانگی مەزن، چونکە زۆر لە زەوییەوە نزیکبووەتەوە.
هەموو ئەو زانیارییانەی سەرەوە کاتێک بەرجەستە دەبێت، کە ئاسمان ساماڵ بێت و هەور نەبێت.
ع.م