لە دوای نزیکەی ٢٠٠ ڕۆژ کەشتیوانێکی ئەڵمانی لە بۆشایی ئاسمانەوە گەرایەوە سەر زەوی و ڕایگەیاند" بۆ بەسەربردنی جەژنی سەری ساڵ لەگەڵ خێزانەکەم گەراومەتەوە سەر زەوی".
دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، ئەڵمانیا، هەڵگورد عومەر
لە دوای نزیکەی ٢٠٠ ڕۆژ کەشتیوانێکی ئەڵمانی لە بۆشایی ئاسمانەوە گەرایەوە سەر زەوی و ڕایگەیاند" بۆ بەسەربردنی جەژنی سەری ساڵ لەگەڵ خێزانەکەم گەراومەتەوە سەر زەوی".
ئەو کەشتیوانە ئەڵمانییە ناوی ئەلکساندەر گرێستە و تەمەنی ٤٢ ساڵ و ١٩٧ ڕۆژە لەگەڵ ئاژانسی گەردونناسی ناسا لە بۆشایی ئاسماندایە و ئەمڕۆ ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە بۆشایی ئاسمانی کازاخستانەوە گەیشتەوە سەر زەوی .
ئەلکساندەر گرێست لە لێدوانێکدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاماژەی بەوە کرد" بۆ بەسەربردنی جەژنی سەری ساڵ لەگەڵ خێزانەکەم و کەسوکارەکەم گەراومەتەوە سەر زەوی و لەوماوەیەدا تەنها چەند کورتە نامەیەکم بۆ خێزانەکەم ناردووە".
جگە لە کەشتیوانە ئەڵمانیەکە دوو کەشتیوانی تری کازاخستانی لە نێو کەشتیەکەدا بوو ماوەی گەیشتنەوەیان بۆ سەر زەوییش نزیکەی سێ کاتژمێر بووە.
ناسا بەشێوەی ڕاستەوخۆ ئەو هەواڵەی گواستەوە و بە ڕووداوێكی مێژوویی لە قەڵەمی دا، بەتایبەتی دوای ئەوەی پشكنینە پزیشكییەكانی بۆ كرا و دەركەوت كە ئەلیکساندەر هیچ گرفتێكی تەندروستیی نییە.
هــ.حــ


