سەردێڕ:

کۆنفرانسی ساڵانەی چاندنەوەی ددان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

فۆتۆ: 
2018-12-13

1760 جار خوێندراوەتەوە

بەمەبەستی گفتوگۆکردن دەربارەی شێوازەکانی چاندنەوەی ددان و خستنەڕووی چەندین توێژینەوەی زانستیی لەو بوارەدا، کۆنفرانسی ساڵانەی چاندنەوەی ددان لە شاری هەولێر دەستیپێکرد و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.


دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، رێناس عەلی

بەمەبەستی گفتوگۆکردن دەربارەی شێوازەکانی چاندنەوەی ددان و خستنەڕووی چەندین توێژینەوەی زانستیی لەو بوارەدا، کۆنفرانسی ساڵانەی چاندنەوەی ددان لە شاری هەولێر دەستیپێکرد و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کۆنفرانسەکە بە بەشداری سەرۆکی کۆلێژە پزیشکییەکان و چەندین مامۆستا و پسپۆڕی ددان بەڕێوەدەچێت و تیایدا ئەو مەنهەجەی کە ساڵانە لە کۆلێژە پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستاندا دەخوێنرێت، گفتوگۆ و سیمیناری لەسەر دەکرێت.

د. سەعید توتمەیی پسپۆڕی ددان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند ، لە کۆنفرانسەکەدا باسی چاندنی ددان و چەندین توێژینەوەی زانستی دەکرێت، داواشی کرد، کۆنفرانسەکە بکرێت بە ساڵانە و تەنها بۆ ئەمساڵ نەبێت.

کۆنفرانسی ساڵانەی چاندنەوەی ددان لە لایەن هۆبەی چاندنی ددان و نەشتەرگەرییەکان و نەخۆشخانەی رزگاری بە هاوبەشی لەگەل بەڕێوبەرایەتی تەندروستی هەولێر بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەڕێوەدەچێت.

ب.م