ماڵپەڕی هەواڵی بی بی سی بەریتانی بڵاویکردەوە، جاکۆب زوما سەرۆکی پێشووی ئەفریقای باشور بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتی و تێوەگلان لەگەندەڵی لەسەردەمی سەرۆکایەتییەکەیدا بە ١٥ مانگ زیندانیکردن سزادرا.
بڕیارەکە بە پشت بەستن بە دادگای دەستووری ئەو وڵاتە بووە و بەتۆمەتی تێوەگلان لەگەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی لەسەردەمی سەرۆکایەتییەکەیدا بە ١٥ مانگ زیندانیکردن سزادرا، هاوکات بازرگانێکیش تۆمەتبارکراوە بە تێوەگلان لە گەندەڵی و کاریگەریکردنە سەر پرۆسەی بڕیاردان لە سیستەمی حوکمی ئەو وڵاتەدا.
تا ئێستا جاکۆب زوما بەشداری یەک دانیشتنی دادگای کردووە و دادگایەکەش بە "دەستبەسەرکردنی دەوڵەت" ناسرا، دوای ئەوەش سەرۆکی ئەفریقای باشور رەتیکردەوە بەشداری هیچ دانیشتنێکی دادگا بکاتەوە، کە لەلایەن خودی دادگای دەستووری وڵاتەکەیەوە بەڕێوەدەبرا.
جاکۆب زوما؛ لە ١٢ی نیسانی ١٩٤٢ لە شقاری نکانلای ئەفریقای باشور لەدایکبووە، لە ٩ی ئایاری ٢٠٠٩ بە سەرۆکی ئەو وڵاتە هەلبژێردرا و تا تا ١٤ی شوباتی ٢٠١٨ لەو پۆستەدا مایەوە و بە ویستی خۆی دەستی لەپۆستەکەی کێشایەوە، ئەمڕۆش بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکەی و تێوەگلان لەگەندەڵی، بە ١٥ مانگ زیندانیکردن سزادرا.