تا ئێستا زیاتر لە سێ ملیار کەس لە جیهاندا، ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتوو و چین لە ریزبەندی یەکەمدایە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Ourworldindata.org"، چین بە بەکارهێنانی یەک ملیار و ٢١٠ ملیۆن و ٢٣٠ هەزار دۆز ڤاکسین لە ریزبەندی یەکەمی جیهاندایە، دوای ئەویش هیندستان بە ٣٢٩ ملیۆن و ٣٠ هەزار لە پلەی دووەم و پلەی دەیەمیش چیلیە بە ٢٢ ملیۆن و ٤٩٠ هەزار ڤاکسین.
بەو پێیەش، عێراق یەکێک نییە لەو وڵاتانەی کە هاوڵاتیانی بە رێژەیەکی زۆر ڤاکسینیان وەرگرتبێت، ئەوە سەرەڕای ئەوەی بەرپرسانی تەندروستی هەمیشە داوای بەکارهێنانی ڤاکسین لەلایەن هاوڵاتیانەوە دەکەن.
بەپێی دوایین ئامارەکان، تاوەکو ئێستا ١٨٢ ملیۆن و ٢٩٨ هەزار و ٦٤٧ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و ١٦٦ ملیۆن و ٨٥٢ هەزار و ٧٢٨ کەسیان چاکبوونەتەوە و سێ ملیۆن و ٤٧ هەزار و ٩٢٦ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.