میدیا جیهانییەکان وێنە و ڤیدیۆی تۆفان و رەشەبای بەهێزی ئەمڕۆی ویلایەتی میشیگانی ئەمریکایان بڵاوکردووتەوە، کە بووەتە هۆی برینداربوونی چوار کەس و کەوتنەوەی زیانێکی زۆری ماددی.
بەپێی میدیاکان، خێرایی با ١٩٠ کیلۆمەتر بووە لە کاتژمێرێکدا، کە لە چەندین ساڵی رابردوودا ئەو ویلایەتە ئەو جۆرە باران و زریانەی بە خۆیەوە نەدیوە.
بەهۆی باران و رەشەباوە هێڵەکانی کارەبا پچڕاون و زیانێکی زۆریش بە خانوو و ماڵی هاوڵاتیان و ئۆتۆمبێلەکانیان گەیشتووە، سەرەڕای شکانی چەندین دار و درەخت.