لە شاری ئەلباکرکی لە ویلایەتی نیومەکسیکۆ لە ئەمریکا لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی باڵۆنێک پێنج کەس گیانیانلەدەستدا.
ماڵپەڕی سکای نیوزی بەریتانی لە زاری دوو بەرپرسی ئەمنی شارەکەوە بڵاویکردەوە، بەهۆی هەڵکردنی باوە باڵۆنەکەر هێڵی کارەبا دەکەوێت و دەدڕێت و گڕدەگرێت.
پۆلیسی شارەکە رایگەیاند، کاپتنی باڵۆنەکە و سێ کەس لەوانەی لە باڵۆنەکەدابوون دەستبەجێ گیانیانلەدەستداوە، کەسی پێنجەم پاش کەوتنە سەرزەوی باڵۆنەکە بە برینداری گەیەنراوەتە نزیکترین نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوکەسانەی گیانیانلەدەستداوە سێ پیاو و دوو ژن بوون و تەمەنیان لە نێوان ٤٠ بۆ ٦٠ ساڵ بووە.
كـ. ئـ