سەردێڕ:

بە ڤیدیۆ.. رەفتاری هاندەرێک رووداوێک دروستدەکات

فۆتۆ: 
2021-06-27

5273 جار خوێندراوەتەوە

رۆژانەمی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاوی کردەوە، پێش تێپەڕبوونی پێشبڕکێکارانی پاسکیلسواری لە پاڵەوانێتی "سوڕانەوەی فەرەنسا" هاندەرێکی ژن بێ گوێدانە هیچ شتێک پارچە کارتۆنی هەڵگرتووە و دەردەچێتە سەر شەقامەکە و یەکێک لە پاسکیلسوارەکان خۆی پێدادەدات و دەکەوێت و بەدوایدا دەیانی دیکە دەکەون.


بەگوێرەی رۆژنامەکە، لەکاتێکدا یەکێک لە پسکیلسوارەکان خۆی بە کارتۆنی هاندەرەکەدا دەدات دەکەوێت و بەدوایدا دەیان پاسیکلواری دیکە دەکەون و بریندار دەبن و هەندێکیان بە سەختی برینداربوون و چیدیکە ناتوانن بەشداری لە پێشبڕکێکانی پاسیکلسواری بکەنەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی دەیلی مەیل، پێس ئەوەی پۆلیس بگاتە شوێنی رووداوەکە هاندەرکە هەڵدێت و نەیانتانیوە دەستگیری بکەن، لە ئێستا پۆلیس سەرقاڵی گەڕانە بەدوایدا.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە، لە ئەگەری دەستگیرکردنی ئەو هاندەرەدا لەسەر رووداوەکە نزیکەی ساڵێک زیندانی دەکرێت.

لەبارەی ئەوەی چی لەسەر ئەو پارچە کارتۆنەدا نوسراوە کە ئەو هاندەرە هەڵیگرتووە، رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، هاندەرە ئەڵمانییەکە "سڵاوێکی" بۆ باپیری نوسیوە و ویستوویەتی لە کامێراکانەوە دەرکەوێت و سڵاوەکەی بۆ بنێرێت.

بەژارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە و داوا لە دەسەڵاتداراندەکەن بە توندرین شێوە سزای بدەن.

كـ. ئـ