سەردێڕ:

میدیای فەرمی کۆریای باکور لە بارەی دۆخی تەندروستی سەرۆکی ئەو وڵاتەوە هەواڵێکی بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2021-06-27

95354 جار خوێندراوەتەوە

تەلەفیزیۆنی فەرمی کۆریای باکور بڵاویکردەوە، هاوڵاتیانی وڵاتەکەی نیگەرانن لە دۆخی تەندروستی کیم جوونگ ئونی سەرۆکی وڵات بەهۆی ئەوەی لە کۆتاجار کە لە تەلەفیزیۆن وادەرکەوتووە کە کێشی دابەیوە و پێدەجێت لاواز بووبێت.


تەلەفیزیۆنەکە، چاوپێکەوتنی بەشێک لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی بڵاوکردووەتەوە تیایدا ئەو پەڕی نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە بەرامبەر زیاتر "دابەزینی کێشی سەرۆک" لە کێشی سروشتی خۆی، کاتێک لە کۆبوونەوەی گشتی پارتی کرێکارانی دەسڵاتداردا بە لاوازی دەرکەوتووە.

یەکێک لە هاوڵاتیان دەڵێت، کاتێک سەرۆک بەو لاوازییە دەرکەوتووە سەرجەمی هاوڵاتیانی کۆریای باکور نیگەران بوون، بەوهۆیەشەوە لەکاتی بینینی ئەو گرتەیەی سەرۆک بەلاوای تیایدا دەرکەوتووە گریاون.

ئەگەرچی لەکاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە تەلەفیزیۆنی فەرمی کۆریای باکور هیچ زانیارییەکی لەبارەی دۆخی تەندروستی کیم جوونگ ئون بڵاونەکردەوە.

بەگوێرەی ئەو راپۆرتانەی لە بارەی کێشی کیم جوونگ ئونەوە بڵاوکرانەتەوە، پێشتر کێشی ١٤٠ کیلۆگرام بووە، بەڵام لەم داواییەدا ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆگرامی لە کێشی داگرتووە، هاوکات، هیچ دەزگایەکی فەرمی ئەو وڵاتەش هۆکاری دابەزینی کێشی ئاشکرا نەکردووە کە ئایا بە هۆی ناجێگیری باری تەندروستییەوە بووە، وەک ئەوەی دەزگاکانی راگەیاندنی جیهانی بەردەوام تیشکی دەخەنە سەر، یان بەمەستی باشترکردنی دۆخی تەندروستییەوە خۆی کێشی دابەزاندووە.

ئەمە لەکاتیکدایە، لەماوەی رابردووەوە تا ئێستا دەزگاکانی راگەیاند لە جیهاندا چەندین جار هەواڵیان لە بارەی ناجێگیری تەندروستی و تێکچوونی دۆخی تەندروستی کیم جوونگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوریان بڵاوکردووەتەوە بێ ئەوەی هیچ دەزگایەکی فەرمی ئەو وڵاتە پشتڕاستیان بکاتەوە.

كـ. ئـ