سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ژمارەی قوربانییەکانی داڕمانی باڵەخانەکەی ئەمریکا بەرزتربووەتەوە

فۆتۆ: 
2021-06-27

4112 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی سێ رۆژ لەمەوبەر باڵەخانەیەکی گەورە لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا داڕما، ژمارەی گیانلەدەستدانەکان بووەتە پێنج کەس و تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٥٠ کەسی دیکە بێ سەروشوێن بوون، تا ئێستاش گەڕان بەدوای بێسەروشوێنەکاندا بەردەوامە.


سێ رۆژ لەمەوبەر ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە شاری مەیامی ویلایەتی فلۆریدای باشوری خۆرهەڵاتی ئەمریکا، باڵاخانەیەک داڕماوە و تا ئێستا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و تیمەکانی فریاکەوتنیش بەردەوامن لەگەڕان بۆ زیاتر لە ١٥٠ کەسی دیکە کە بەهۆی داڕمانەکەوە بێ سەروشوێن بوون.

باڵەخانەکە ١١ نهۆمی بووە و خەڵکی تێدا نیشتەجێبووە، دەستەی ئەندازیاری شاری مەیامی باسی لەوەکردوە، رووداوەکە بەهۆی ئەوەوە بووە کە  چەند درزێک لە بناغەی باڵەخانەکەدا هەبووە و ئەوەش بووەتە هۆی داڕمانەکە.

بەپێی میدیاکانیش، لە راپۆرتێکی ئەندازیاری لە ساڵی ٢٠١٨دا ئاماژە بە خراپی ئاوی ئاوەڕۆی بەڵەخانەکە دراوە و هۆشیاریدرابوو لە ئەگەری کاریگەری خراپی لەسەر پایەکانی باڵەخانەکە.

هـ.ئـ