سەردێڕ:

لوبنان... خۆپیشاندان دژی بەرزبونەوەی نرخی بەنزین و خراپی دۆخی ئابووری بەردەوامە

فۆتۆ: 
2021-06-27

1135 جار خوێندراوەتەوە

دژی خراپی گوزەرانیان هاوڵاتیانی لوبنانی بەردەوامن لە خۆپیشاندان و خۆپیشاندانەکانیش بەیروتی پایتەختی گرتوەتەوە و خۆپیشاندەران دەستیان بەسەر چەند ناوچەیەکدا گرتووە.


 بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی دژی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و خراپی گوزەرانیان و بێ کاریی و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر لیرەی لوبنانی، بەشێک لە هاوڵاتییانی لوبنانی لە شارەکانی بەیروتی پایتەخت و تەرابلوس لە باکووری ئەو وڵاتە دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە.

ڕۆژی شەمەش، لە ئەنجامی پێکدادانی خۆپیشاندەران لەگەڵ پاسەوانانی بارەگای حزبە سیاسیەکان لە بەیروتی پایتەخت پێننج خۆپیشاندەر برینداربوون.

پێشبینیشدەکرێت خۆپیشاندانەکان پەرەبسێنن بۆ شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە بەهۆی خراپیی دۆخی ئابووری و بەرزبوونەوەی ڕیژەی بێکاریی.

یەکێک لەهۆکارە سەرەکیەکانی دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان بەرزبونەوەی بەهای دۆلارە بەرامبەر لیرەی لوبنانی بەجۆرێک کە سەد دۆلاری ئەمریکی لەئێستادا بەرامبەرە بە ١٥١ هەزار لیرەی لوبنانی.