لە سەر شێوازی درامای مەئمون و هاوبەشەکانی کە هونەرمەندی دیاری میسر عادل ئیمام رۆڵی تێدا دەبینی، پیاوێک لە گوندێکی پارێزگای سوهاج لە وڵاتی میسر دوای مردنی دەرکەوت ملیۆنێر بووە.
پیاوێکی میسری دوای ئەوەی بە درێژایی تەمەنی بە هەژاری ژیا، دوای مردنی دەرکەوت سامانێکی زۆری هەبووە، بەهۆی ڕەزیلی و دەستگرتنەوە لەهەموو شتێک، هاوسەرەکەشی لێی جیا بوەوە.
ئەو پیاوە ڕەزیلە بەدرێژایی تەمەنی، بەکەمترین خەرجی ژیانی ڕۆژانەی خێزانەکەی بەڕێوە دەبرد، بەشێوازێک پاساوی دەهێنایەوە کە گوایە قەرزدارە و قەرزێکی زۆری لەسەرە.
دوای ١٥ ساڵ کارکردن لە یەکێک لە وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و دوای بەجێهێشتنی خێزانەکەی و تێپەڕبونی یەک مانگ بەسەر مردنی، کەسێک لەدەرگای ماڵی خێزانەکەی دا و بەڵگەنامەی یەکێک لە بانکەکانی بۆ هێناون.
خێزانەکەشی بەسوڕمانەوە پرسیاری ئەوەیانکرد، ئایا باوکمان قەرزی کردوە یان قەرزی بۆ کردوین؟
بەڵام سوپرایزەکە دوای ئەوە دێت کاتێک یەکێک لە کوڕەکانی سەردانی بانکێکی کرد و کارمەندێکی بانکەکەش پرسیاری لە کوڕەکەی کرد ئەویش پێی راگەیاند کە پێش یەک مانگ کۆچی دوایکردوە.
هەواڵە شۆکەکە لەدوای ئەوە دێت کە فەرمانبەرێکی ئەو بانکە پێی ڕاگەیاند باوکت نزیکەی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار پارەی لە بانکەکەدا هەیە ، ئەویش بەهۆی بیستنی ئەو هەواڵە خۆشە بێهۆش بوو وگواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.