ماڵپەڕی هەواڵی ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە تۆمارەکانیدا گەنجترین دایکی تۆمار کرد کە تەمەنی ١١ ساڵی تێنەپەڕاندووە و بووە بە دایک لەڕووداویکی سەیردا.
بە گوێرەی هەواڵیکی ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی، ئەو ژنە لە تەمەنی تەنیا ١٠ ساڵیدا دووگیان بووە، پێش ئەوەی لە تەمەنی ١١ ساڵیدا ببێت بە دایک، لە سەرەتای ئەم مانگەدا، دایکەکە و منداڵەکە لەدوای تێپەڕینی ٣٠ هەفتە لە ئێستادا هەردووکیان سەلامەتن.
بەگوێرەی وتەی خێزانەکەی، نازانن ئەمە جۆن ڕوویداوە و تایبەت بەو رووداوەش لێپرسراوانی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان و بەرپرسە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە دەکەن.
پێشتر، بچوکترین دایک کە لەبەریتانیا منداڵی بووبێت کچێکی تەمەن ١٢ ساڵ بوو لە ساڵی ٢٠٠٦ دا، بەگوێرەی هەواڵکەی ئەو ماڵپەڕە بەریتانییەش، لە هەر یەک لە دوو هەزار و ٥٠٠ منداڵ، منداڵبوونێک کەسەکە نازانێت کە دووگیان بووە، یاخود شاردویەتییەوە.