سەردێڕ:

نرخی نەوت بەجێگیری مایەوە

فۆتۆ: 
2021-06-27

624 جار خوێندراوەتەوە

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی ٧٦ دۆلار و ١٨ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لەدوو ساڵی رابردوودا تۆمارکرد.


ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ٧٦ دۆلار و ١٨ سەنتە، و یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٤ دۆلار و ٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لەچەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و پاش نزیکەی دوو ساڵ بە سەروو ٧٦ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام بەپێی نرخی جیھانی نەوت ئەم بەیانیە نرخی خاوی برێنت بەشێوەیەکی کەم دابەزیوە.

بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست بەنزیکەی ٥،٤ ملیۆن بەرمیل زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل بەرز دەبێتەوە، ھەروەھا لە ساڵی داھاتووشدا رێژەی خواستی رۆژانە لەسەر نەوت بەراورد بەمساڵ ٣،١ ملیۆن بەرمیل زیاد دەکات.