توێژەرانی شوێنەوارناسی ئیسرائیل رایانگەیاند، تیمێک لە توێژەرانی زانکۆی عیبری لە ئەنجامی هەڵدانەوەی شوێنەوارێکی کۆن لە نزیک شاری رەملەی فەلەستین لە باکوری خۆرئاوای قودس پاشماوەی مرۆڤیان دۆزییەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ١٤٠ بۆ ١٢٠ هەزار ساڵ پێش ئێستا، کە پێشتر نەیانتوانیوە ئەم جۆرە لە مرۆڤە لە هیچکام لە پۆلێنەکانی دیکەدا تۆمار بکەن و ئەم جۆرە مرۆڤانە چەناگەیان نەبووە.
گۆڤاری سایەنسی زانستی توێژینەوەیەکی زانستی بڵاوکردووە و تیایدا هاتووە، یوسی زایدنەر یەکێک لە مامۆستایانی زانکۆی تەلئەبیب سەرۆکایەتی تیمی لێکۆڵینەوەکەی کردووە و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەبووە.
بەگوێرەی توێژینەوە نوێیەکە، تیمەکە ئاشکرایان کردووە، جۆرێکی نوێی مۆرڤیان دۆزیوەتەوە و ناوی "نەیچەر رملە"یان لیناوە، بەگوێرەی توێژینەوەکە، مێژووی ئێسک و پروسکەکان دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغی نێوان ١٤٠ بۆ ١٣٠ هەزار ساڵ پێش ئێستا، بەمەش ئەم جۆرە مرۆڤانە لە قۆناغەکانی پێش مێژوو لەو ناوچەیە ژیاون.
بە گوێرەی توێژینەوەکە، ئەم جۆرە لە مرۆڤ تیبەتمەندێتی هاوبەشی هەیە لەگەڵ مرۆڤی نیاندەرتاڵ، بەتایبەتی لە ددان و شەویلگەدا، بەڵام لەگەڵ جۆرەکانی دیکەی مرۆڤدا هاوشێوەی پێکهاتەی کەلەی سەریان هەیە. بەڵام، ئەم جۆرە مرۆڤە لە مرۆڤی مۆدێرن جیاوازە بەوەی چەناگەیان نییە و بونیادی پێکهاتەی کەلەی سەریان جیاوازە و ددانی گەورەتریان لە ددانی مرۆڤی نوێ هەبووە.
پسپۆڕانی بەشداربوو لە توێژینەوەکە ئاماژەیان بەوەداوە، لە قوڵای هەشت مەترەوە ئێسک و پروسکی ئەسپ و ئاسک و چەند کەل و پەلێکی بەردینیان دۆزیەوەتەوە.
یوسی زایندەر سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەکە ئاماژەی بەوەداوە، ئەم جۆرە مرۆڤە کەرەستە و کەل و پەلی بەردینی پێشکەوتووی هەبووە، گومانی تێدانیە کە مامەڵەی لەگەڵ مرۆڤی ژیری دەوروبەری خۆیدا هەبووە.
دەشڵێت، "بەڕاستی، ئەم دۆزینەوەیە جێگەی سەرسوڕمان و گرنگە، چونکە بوونی چەندین جۆری دیکە لە مرۆڤ لە یەک کات و شوێندا پێکەوە و لەهەمان قۆناغی مێژوویدا لەگەڵ مرۆڤی پێشکەوتوودا ژیاون، دەردەخات".
ئەمە لەکاتێکدایە، لە چەندین توێژنیەوەی دیکە لە ئیسرائیل توانراوە پاشماوە و شوێنەواری چەندین بە بەردبوو بدۆزرێتەوە کە پەیوەنیدیان بە مرۆڤی نوێوە هەیە.
كـ ، ئـ