سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ئاگرێکی گەورە لە دوو ناوچەی گەشتیاری سعودیە کەوتووەتەوە

فۆتۆ: 
2021-06-26

2158 جار خوێندراوەتەوە

ئاگرێکی گەورە لە هەردوو ناوچەی گەشتیاری ئەمیر سوڵتان و جەڕە لە ناوچەی عەسیر لە باشوری خۆرئاوای ئەو وڵاتە کەوتەوە و زیانێکی زۆری ماددی بەو ناوچانە گەیاندووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.


ئەمڕۆشەممە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سعودیە لە تویتەری خۆی رایگەیاند، تیمەکانیان سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکانن، تا ئێستاش هیچ زیانێکی گیانی و برینداربوونی لێ نەکەوتووەتەوە.

تویتەکەی بەرگری شارستانی هیچ ئاماژەی بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەکردووە، بەڵام بەشێک لە چالاکوانانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە تویتەر ئاماژە بەوەدەدەن، "هەر دوو ناوچەکە سوتێنراون".

ئەوەش لە کاتێکدایە، چوارشەممەی رابردووئاگرێکی دیکە لە ناوچەی گەشتیاری ئەمیر سوڵتان کەوتەوە و بەهۆی ئەو با توندەی لەناوچەکە هەڵیکردووە رووبەری سوتانەکە فراوانبوو، بەڵام تیمەکانی بەرگری شارستانی توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

كـ. ئـ