سەردێڕ:

لەسەر بڵاوبوونەوەى وێنەیەکى وەزیرى تەندروستى بەریتانیا داواى لێبوردنى کرد

فۆتۆ: 
2021-06-26

10195 جار خوێندراوەتەوە

پاش بڵاوبونەوەی وێنەیەکى کە تیایدا باوەش و ماچی یاریدەدەرەکەی دەکات، وەزیری تەندروستی بەریتانیا داوای لێبوردنى کرد.


رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی چەند وێنەیەکی مات هانکۆک وەزیری تەندروستی  ئەو وڵاتەى بڵاوکردەوە کە تیایدا باوەش و ماچی یاریدەدەرەکەی دەکات.

مات هانکۆک تەمەنی ٤٢ ساڵە و خێزاندارە و باوکی سێ مناڵە، ئەو وێنانەش لە شوێنی کارکردن گیراون، یاریدەدەرەکەشی خۆی دایمەزراندوە.

لەپاش بڵاوبونەوەی ئەو وێنەیەش داوای لێبوردنی لە خەڵکی کرد و رایگەیاند کە ئەو دورەپەرێزیی کۆمەڵایەتی پێشێلکردووە، خەڵکی هەڵخەڵەتاندووە، لە داهاتوشدا باشتر کاردەکات بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا.