سەردێڕ:

نرخی نەوت ئاستێکی پێوانەی تۆمارکرد

فۆتۆ: 
2021-06-25

13079 جار خوێندراوەتەوە

​ئەمڕۆ هەینی، بۆ یەکەمجار لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە.


ئەمەش لەکاتێکدایە، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٧٥ دۆلار و ٦٧ سەنت و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە نزیکەی ٧٠ دۆلار بوو.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار، بەرزترین ئاستییەتی لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا.