سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە هێرشێکدا لە ئەڵمانیا سێ کەس کوژران و شەشی دیکەش برینداربوون

فۆتۆ: 
2021-06-25

8611 جار خوێندراوەتەوە

میدیا ئەڵمانییەکان بڵاویانکردەوە، لە شاری فۆرتسبۆرگی ئەڵمانیا بەهۆی هێرشی چەقۆوە سێ کەس کوژراون و شەشی دیکەش برینداربوون.


رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی باسی لەوەکردووە، بەهۆی هێرشێکی چەقۆوە لەشاری فۆرتسبۆرگی ئەڵمانیا، سێ کەس کوژران و شەشی دیکەش برینداربوون، تا ئێستاش پۆلیسی ئەو وڵاتە هیچ راگەیەندراوێکی لەبارەی رووداوەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پۆلیسی شاری فۆرتسبۆرگ ئەو ناوچەیەی داخستووە کە رووداوەکەی تێدا روویداوە و گومانلێکراوی رووداوەکەشیان دەستگیرکردووە و لە ئێستاشدا هیچ مەترسییەک لە ناوچەکەدا نییە.

هاوکات، گرتەڤیدیۆییەکیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە کە کەسێک چەقۆیەکی پێیە و چەند هاوڵاتییەک روبەڕوی دەبنەوە، کاتێک دەیانەوێت دەستگیری بکەن و لە دواتریشدا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیردەکرێت.

No description available.

No description available.